سەردێری پرسیار:حوکمی قوت دانی لکاوی ناو دەم؟

بەرواری دانان :2020-04-23 کۆدی پرسیار:1956

پرسیار:

پرسیار: حوکمی قوت دانی لکاوی ناو دەم؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن دین بنیات نراوە لەسەر ئاسانكاری و بۆ لادانی شوبهەكان و هەر شتێک خۆ پاراستنی گران بێت ئیلا چاو پۆشی لێکراوە.

لکاوی دەم قووت دات ئەم دوو حالەتەیە:

حالەتی یەکەم: لکاو لەناو دەمە و لە دەم جیا نەبۆتەوە، لەم حالەتە قووت دانی دوو حالەتە:

(١)ئەگەر لکاوەکە کەم بوو و لەناو دەمی کۆ نەکردبێتەوە دروستە قووتی بدات بە یەک دەنکی هەموو زانایان.

(٢)ئەگەر لکاو لەناو دەمی کۆبکاتەوە ئەمەیان مەکروهە، چونکە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ڕۆژوو شکانی، کەمترین حاڵ ئەوەیە مەکروهە.

حالەتی دووەم: ئەگەر لکاو لە لێوی دەرچوو لە ڕووی دەرەوەی لێو بوو، پاشان قووت بدات جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە:

یەكەم: هەندێک زانا دەلێن ئەگەر ئاوی دەم هاتە سەر لێو دوای قووتی بدات رۆژووی دەشكێت، كە ئەمە وتەی شافعی و حنابلەیە، بەلگە:

(۱) چونكە ئاو لە شوێنی خۆی جیابۆتەوە كە ناو دەمە، قوت دانی وەك قووت دانی هەر شتێکی ترە كە لە دەم جیا بووبێتەوە.

دووەم: هەندێک زانای تر دەلێن ئیلا ئەگەر ئاوی لە دەم جیا بێتەوە دوای بخاتە ناو دەمی ئەو کات ڕۆژوو دەشکێت، كە ئەمە وتەی حەنەفی و چەند زانای ترە، بەلگە:

(۱) ئاو ئەگەر لەسەر لێو بێت جیانەبۆبێتەوە حوكمی ئەوەی هەیە كە لە ناو دەمە.

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لکاو ئەگەر لە دەم جیا نەبووبێتەوە ڕۆژوو ناشکێنێت) مراتب الإجماع لاپەڕە (٤٠).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قووت دانی لکاو ڕۆژوو ناشکێنێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان) المجموع (6/317).

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەکروهە ڕۆژووگر لکاو لەناو دەم کۆ بکاتەوە و قووتی بدات، چونکە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ڕۆژوو شکانی، کەمترین حاڵ ئەوەیە مەکروهە، ظاهرەکەی وا دیارە بە ئەنقەستیش بێت، ئەگەر لکاو قووت بدات بێ ئەوەی لە دەم کۆ بکاتەوە ئەوە مەکروه نییە بێ ئەوەی جیاوازی هەبێت، چونکە ناکرێت خۆتی لێ بپارێزی گرانە) المبدع (2/442).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: (واجب نییە رۆژووگر تف بكات ئەگەر ئاو بخواتەوە كاتی بانگی بەیانی، لە هاوەلان نقل نەكراو مروڤ كاتێک ئاو دەخواتەوە كاتی بانگی بەیانی دەبێت تف بكات هەتا ئاو لە دەمی بڕوات بەلكو چاو پۆشی كراوە) شرح الممتع (٦/٤٢٨).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (متولی و بێجگە لە ئەو دەلێن: ئەگەر رۆژووگر ئاوی لە دەم ڕادا، ئەوەی لەسەری واجب بێت فرێ دانی ئاوەكەیە لەدەمی، لەسەری نییە دەمی خۆی وشك بكاتەوە بە پارچە پەروێک یان شتی تر بێ جیاوازی نێوان زانایان) المجموع (٦/٣٢٧).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو ئاوەی لە دەمی دایە واتە شوێنی خۆی ڕۆژووی ناشكێنێت ئەگەر قوتی بدات، بەلام ئەگەر لە دەمی دەربچێت دوای بەزمان یان بێجگە لەزمان قووتی بدات رۆژوو دەشكێت، هاوەلانی ئێمە دەلێن: هەتا ئەگەر ئاوی دەم دەربچێت لەسەر لێو بێت ڕووی دەرەوە دوای قوت بدات، رۆژووی دەشكێت چونكە كەمتەر خەم بووە، وە لەو شوێنەی دەرچووە كە چاوپوشی لێ كراوە کە ناو دەمە، متولی دەلێت: ئەگەر دەربچێت بۆ سەر لێو پاشان قووتی بدات ئەوا رۆژووی دەشكێت). المجموع (٦/٣٤٢).

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: (ئەگەر ئاوی دەم بچێتە دەرەوە بۆ سەر جل و بەرگ یان نێوان پەنجەكان یان نێوان هەر لێوەكان یان ئاوی دەمی كەسێکی تر قوت بدات رۆژووی دەشكێت، ئەگەر بگوترێت فەرموودە هاتووە، عن عائشة أن النبی صلی الله علیه وسلم (كان یقبلها و هو صائم ، ویمص لسانها) رواە ابوداود (۲۳۸٦) ، واتە: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێی بێت عائیشەی ماچ كردووە بەرۆژوو بووە وە زمانی دەمژی .

دەلێین ئەم فەرموودە لە سەنەدەوە لاوازە) المغنی (٣/١٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام