سەردێری پرسیار:جیاوازی چییە لەنێوان قیام اللیل و تهجد و تراویح؟

بەرواری دانان :2020-04-24 کۆدی پرسیار:1959

پرسیار:

پرسیار: جیاوازی چییە لەنێوان قیام اللیل و تهجد و تراویح؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: قيام الليل: هەستانە لەشەودا بۆ نوێژ و زیکر و قورئان خوێندنەوە و عیبادەتی تر.

التهجد: شەو نوێژ کردنە، هەندێک زانا مقیدی دەکەن بە شەو نوێژ کرد دوای نووستن.

تراویح: نوێژ کردنە لە مانگی ڕەمەزاندا لە سەرەتایی شەودا.

بەمە بەدیار دەکەوێت قیام اللیل گشتی ترە لە تهجد، چونکە قیام اللیل نوێژ و عیبادەتی تر دەگرێتەوە، وە نوێژی پێش نووستن و دوای نووستن دەگرێتەوە.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژ لە شەودا پێی دەڵێن تهجد، وە پێی دەڵێن قیام اللیل، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: "وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَكَ".

خوای گەورە دەفەرمووێت: "يَا أَيُّهَا الْمُزَّمِّل . قُمِ اللَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًا".

خوای گەورە سەبارەت بە تەقواداران دەفەرمووێت: "آخِذِينَ مَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُحْسِنِينَ . كَانُوا قَلِيلًا مِنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ".

سەبارەت بە تەڕاویح: زانایان دەڵێن شەو نوێژ کردن لە سەرەتای شەودا لە مانگی ڕەمەزاندا پێی دەڵێن تراویح، لەگەڵ ئەوە مراعاتی کورتی نوێژ بکرێت و درێژ نەکرێتەوە، دروستە پێی بڵێن تهجد، وە پێی بڵێن قیام اللیل) فتاوى الشيخ ابن باز (11/ 317).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام