سەردێری پرسیار:حوکمی ڕۆژووی ڕەمەزان چییە؟ حوکمی ئەو کەسە چییە کە دەڵێت ڕۆژوو واجب نییە؟

بەرواری دانان :2020-04-24 کۆدی پرسیار:1960

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ڕۆژووی ڕەمەزان چییە؟ حوکمی ئەو کەسە چییە کە دەڵێت ڕۆژوو واجب نییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن ڕۆژوو ڕوکنی نوێژە و واجبە لەسەر موسلمان بە ڕۆژوو بێت، بەڵگە:

(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) [البقرة: 183].

(٢)خوای گەورە دەفەرمووێت: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ) [البقرة: 185].

(٣)عن عبدِ اللهِ بنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما أنَّ النَّبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: ((بُنِيَ الإسلامُ على خمسٍ: شهادةِ أنْ لا إلهَ إلَّا اللهُ، وأنَّ مُحمَّدًا رسولُ اللهِ، وإقامِ الصَّلاةِ، وإيتاءِ الزَّكاةِ، وصَومِ رمضانَ، وحَجِّ البَيتِ) رواه البخاري (8)، ومسلم (16).

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەمووموسلمانان یەک دەنگن لەسەر واجبی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان) المغني (3/ 104).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان ڕوکنە و واجبە، هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، بەڵگە کتاب و سونەت و ئیجماع) المجموع (6/252). هەر کەسێک ئینکاری واجبی ڕۆژوو بکات کافرە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام