پرسیار: حوکمی تەرک کردنی ڕۆژووی ڕەمەزان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن تەرک کردنی ڕۆژووی ڕەمەزان دوو حالەتە:
حالەتی یەکەم: کەسێک ئینکاری واجبی ڕۆژووی ڕەمەزان دەکات و بەڕۆژوو نابێت، ئەمەیان کافرە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.
كاساني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو ئومەت یەک دەنگن لەسەر واجبی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان، کەس ئینکاری ناکات ئیلا کافر نەبێت). بدائع الصنائع (2/75).
حالەتی دووەم: کەسێک بەڕۆژوو نابێت بە ئەنقەست لە تەمبەڵی، ئەمەیان تووشی تاوانێکی گەورە بووە، ڕوکنێکی گەورەی ئیسلامی تەرک کردووە.