پرسیار: ئافرەت قامەتی لەسەرە گەر لە مالەوە لەگەڵ مێردەکەی نوێژ بە جەماعەت بکات؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە بانگ و قامەت بۆ ئافرەت ئەگەر بە تەنیا بێت لەگەڵ ئافرەتی تر:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئافرەت بانگ و قامەتی لەسەر نییە، بەڵگە:
(١)عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما، أنه قال: (ليس على النساء أذان ولا إقامة). رواە البیهقي.
واتە: لە عبداللە بن عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (لەسەر ئافرەت نییە بانگ و قامەت).
(٢)چونکە بانگ دان بۆ ئەوەیە تا بزانن کاتی نوێژە و بێن بۆ نوێژ، وە سونەتە دەنگ بەرز بکرێتەوە کاتی بانگدان ئەمەش بۆ ئافرەت نابێت.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە ئافرەت بانگ بدات و قامەت بکات ئەگەر دەنگ بۆ پیاوی بێگانە نەڕوات، بەڵگە:
(١)ژن و پیاو وەک یەکتر وان بۆ بانگ و قامەت، هیچ کێشە نییە ئەگەر ئافرەتان لەنێوان خۆیاندا بانگ بدەن و قامەت بکەن، چونکە هیچ پیاوی بێگانە لەلایان نییە و بۆ پیاوان بانگ نادەن.
(٢)هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون بانگ و قامەت تایبەت کرابێت بە پیاوان.
وتەی ڕاست ئافرەت دەتوانێ بانگ بدات بۆ ئافرەتان.
سەبارەت بە قامەت کردن بۆ پیاوەکەی ئەگەر پیاوەکە قامەت بکات باشترە، ئەگەر خێزانی بانگ بدات هیچی تێدا نییە و نوێژیان دروستە.