پرسیار: کەسێک پارەی لەلایە کاتی زەکات دانی نزیک بووە، ئایا دەکرێت بەکاری بهێنم نیسابی زەکاتیش کەم دەبێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە مال بەکاربهێنی پێش ئەوەی سالی بەسەردا تێپەڕ بێت، جا چ بۆ کڕین و فڕۆشتن بێت یان بدات بە کەسێک وەک هەدیە، بەڵام نابێت فێل بکات بۆ ئەوەی زەکات نەدات، یان ڕابکات لە زەکات دان.
ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن پیاو بۆی هەیە تەسەڕوف لە مالی خۆیدا بکات بە فرۆشتن و بە هەدیە دان و سەربڕین، ئەگەر نییەتی ڕاکردنی نەبێت لە زەکات دان) شرح صحيح البخاري (8/314).
القرطبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن پیاو بۆی هەیە تەسەڕوف لە مالی خۆیدا بکات بە فرۆشتن و بە هەدیە دان، ئەگەر نییەتی ڕاکردنی نەبێت لە زەکات دان) تفسير القرطبي (9/236).
بدر الدین العيني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئیجماع دامەزراوە لەسەر دروستی تەسڕوف کردن لە مالدا پێش ئەوەی ساڵ بەسەریدا بسوڕێتەوە چۆن بییەوێت) عمدة القاري شرح صحيح البخاري (24/110).