سەردێری پرسیار:حوکمی ڕاست وەستان لە ڕیزی نوێژ؟

بەرواری دانان :2020-04-27 کۆدی پرسیار:1968

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ڕاست وەستان لە ڕیزی نوێژ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەبارەت بە ڕیز ڕاست کردن و ڕێک خستن ڕیز جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سێ وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان دەلێن ڕیز ڕاست کردن سونەتە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەلگە:

(۱) عن ٲنس رضی الله عنه عن النبی صلی الله علیه وسلم قال: (سووا صفوفكم، فٳن تسویة الصف من تمام الصلاة). رواە البخاری(٦۹۰) ، مسلم (٤۳۳).

واتە: لە ئەنەسی کوڕی مالک دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ڕیزەکانتان ڕاست بکەن و ڕێک بخەن ، چونکە ڕیز ڕاست کردن و ڕێک خستنی ڕیز لە تەواوی نوێژە).

ڕووی کردنە بەڵگە: لێرە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ڕیز ڕاست کردن لە تەواوی نوێژە، بەلگەیە کە سونەتە.

دووەم: هەندێک زانای تر دەلێن ڕیز ڕاست کردن واجبە، کە ئەمە وتەی ظاهریەکان و بخاری و ڕووکەشی وتەی ابن تیمییە ابن حجر و صنعانی و ابن عثیمینه، بەلگە:

(١)فەرموودەی ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی لێ بێت دەفەرمووێت: (سووا صفوفكم فٳن تسویة الصف من تمام الصلاة).

ڕووی کردنە بەڵگە: لێرە فەرمان کراوە بە ڕیز ڕاست کردن بەلگەیە کە ڕیز ڕاست کردن واجبە.

(۲) فەرموودەی نعمان بن بشیر دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (لتسون صفوفكم ٲو لیخالفن الله بین قلوبكم). رواە البخاری (۷۱۷)، مسلم (٤۳٦).

واتە: ڕیزەکانتان ڕاست دەکەن و ڕێک دەخەن یان خوای گەورە جیاوازی بخاتە نێوان دڵەکانتانەوە.

ڕووی کردنە بەڵگە: جیاوازی خستنە نێوان موسلمانان دەبێت لەسەر تەرک کردنی واجبێک بێت، چونکە خوای گەورە سزایان نادات لەسەر سونەت.

(۳) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت زۆر گرینگی بە ڕیز ڕاست کردن و ڕێک خستنی داوە و پێش دەست بە نوێژ کردن، هەروەها خەلیفەکانیش بە هەمان شێوە.

(٤) ڕاستە ڕیز ڕاست کردن لە تەواوی نوێژە، بەلام هەر تەواوییەک و باشتریەک لە قورئان و سونەت هات نابێتە بەلگە کە شتە شت سونەتە یان واجب نییە.

سێیەم: هەندێک زانا دەڵێن ڕیز ڕاست کردن مەرجە بۆ نوێژ، ئەگەر ڕیز ڕاست نەکرێن نوێژیان بەتالە، بەلگە:

(۱)فەرموودەی ئەنەس دەفەرمووێت: (سووا صفوفكم فٳن تسویة الصف من ٳقامة الصلاة).

واتە: ڕیزەکانتان ڕاست بکەن چونکە ڕاست کردنی ڕیز لە کردنی نوێژە.

وتەی ڕاست ڕیز ڕاست کردن و رێکخستن واجبە، زانایان دەلێین:

(۱) سەرەتای نوێژ واجبە ڕیز ڕاست بکرێت.

(۲) لە ناو نوێژیش ئەگەر ڕیز پێش و پاشی کەوتە ناو واجبە ڕاست بکرێتەوە، نابێت لەسەر پێش و پاشی بمێنێتەوە.

بەلکو هەندێک لە زانایان دەلێن دەتوانی لە ناو نوێژ ئەوەی تەنیشتە خۆت ڕاست بکەیت، ئەگەر لە ڕێز دەرچووبێت، ئەم جوولە کردنە سوودی بۆ نوێژ هەیە.

زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (بەڵگە لەسەر واجبی ڕاست کردنی ڕیزەکان وتەی پێغەمبەرە صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: "لَتُسَوُّنَّ صُفوفَكم أو ليُخالِفَنَّ اللهُ بين قلوبكم"، ئەمە وەعیدە لەسەر تەرک کردنی واجب، چونکە سونەت لەسەری سزا نادرێت) فتاوى اللجنة الدائمة- المجموعة الثانية (6/324).

ابن عثيمين: (وتەی ڕاست لەم بابەتە: واجبە ڕیزەکان ڕاست بکەیت، جەماعەت ئەگەر ڕیزەکان ڕاست نەکەن تاوانبار دەبن، ئەمە ظاهری وتەی ابن تیمیەیە) الشرح الممتع (3/10).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جار وایە کەسێک ڕاست و ڕێک ڕاوەستاوە لەناو نوێژ لەگەڵ برای خۆی لە ڕەکاعەتی یەکەم، بەلام کاتێک دەچێتە ڕکوع یان سوجدە پاڵ پێکەوە نان و پێشە و پاشی دروست دەبێت و ڕیزەکانیان ڕاست ناکەن لە ڕەکاعەتی دووەم، لەسەر ئەم پێش و پاشییە دەمێننەوە، ئەمە هەلەیە، گرینگ ئەوەیە واجبە ڕیزەکان ڕاست بکرێن) شرح ریاض الصالحین (٢/٢٨٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام