سەردێری پرسیار:حوکمی تامی خواردن کردن بێ قووت دان و بێ ئەوەی پێویست بکات تام بکات؟

بەرواری دانان :2020-04-28 کۆدی پرسیار:1971

پرسیار:

پرسیار: حوکمی تامی خواردن کردن بێ قووت دان و بێ ئەوەی پێویست بکات تام بکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە تامی خواردن بکرێت بێ ئەوەی قووت بدات ئەگەر پێویستی کرد، بەڵام تامی خواردن کردن بێ ئەوەی پێویست بکات مەکروهە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، چونکە ترسی ئەوە هەیە شتێک بچێتە ناو گەدەی، یان هەندێک جار حەزی لێیە زۆر بەهێز تامی دەکات و دەچێتە ناو گەدەی.

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تامی خواردن کرد بێ ئەوەی پێویست بکات مەکروهە، بەڵام ڕۆژووی ناشکێت، سەبارەت بەوە ئەگەر پێویست بکات دەڵێین وەک ئاو لەدەم ڕادانە) مجموع الفتاوى (25/266 - 267).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ڕۆژوو بەتال نابێت ئەگەر تامی خواردن بکات ئەگەر قووتی نەدات، بەڵام نابێت ئەمە بکرێت ئیلا ئەگەر پێویست بکات) مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (19/357).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام