پرسیار: کەسێک وابزانێت بۆ ئەو ڕۆژە ڕۆژووی لەسەر نییە، بەهۆی عادەوە بەیانی کە هەستێت پاک بووەتەوە؟ بەلام نییەتی نەهێناوە؟ ئەو ڕۆژە خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە یان بیشکێنێت وە گرتنەوەی لەسەرە؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن ئەو ئافرەتەی تووشی حەیز بووە یان نیفاس لەو ماوەیەدا نابێت بە ڕۆژوو بێت.
لە الموسوعة الفقهية باسکراوە دەڵێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر حەڕامی ڕۆژوو گرتن لەسەر حائض، جا ڕۆژووی سونەت بێت یان واجب دروست نییە، لەبەر فەرموودەی ئەبو سەعید: "أليس إذا حاضت لم تصلّ، ولم تصم؟ قلن: بلى. قال: فذلك من نقصان دينها"، ئەگەر ئافرەت خوێنی بینی لە ڕۆژدا ڕۆژووی بەتالە، ابن جریر و ئیمام النووی و زانایانی تر ئیجماعیان نقل کردووە، هەروەک چۆن یەک دەنگن لەسەر قەزا کردنەوەی مانگی ڕەمەزان، لەبەر وتەی عائیشە سەبارەت بە حەیز دەفەرمووێت: "كان يصيبنا ذلك، فنؤمر بقضاء الصّوم ولا نؤمر بقضاء الصّلاة.
ترمذی و ابن منذر و ابن جریر و زانایانی تر ئیجماع نقل دەکەن). الموسوعة الفقهية (18/318).
جیاوازی هەیە لەنیوان زانایان ئافرەت ئەگەر تووشی حەیز بوو دەبێت خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە یان نە؟ دوو وتە هەیە، وتەی ڕاست لەسەری واجب نییە خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و ابن عثیمنیە.
لە الموسوعة الفقهية باسکراوە دەڵێت: (جیاوازی نییە لەنێوان زانایان ئەگەر خوێنی حەیز وەستا دوای فەجر، ئەوە ڕۆژووی بۆ حساب نابێت و دەبێت قەزا بکاتەوە، واجبە لەسەری خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە لەسەر وتەی حەنەفی و حەنابلە، لەسەر وتەی مالکی و شافعی واجبە نییە لەسەری خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە). الموسوعة الفقهية (18/318).
سەبارەت بەوە ئافرەت بەیانی هەستاوە نییەتی نەهێناوە دەڵێین:
(١)ئەگەر ڕۆژووی سونەت بوو دروستە دوای نوێژی بەیانی نییەت بهێنێت و بەڕۆژوو بێت.
(٢)ئەگەر ڕۆژووی واجب بوو دروست نییە دوای نوێژی بەیانی نییەت بهێنێت و بەڕۆژوو بێت.