سەردێری پرسیار:ئایا قەترەی گوێ ڕۆژوو دەشکێنێت؟

بەرواری دانان :2020-04-30 کۆدی پرسیار:1974

پرسیار:

پرسیار: ئایا قەترەی گوێ ڕۆژوو دەشکێنێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن قەترەی گوێ ڕۆژوو ناشکێنێت.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەم شێوەیە قەترەی چاو و گوێ ڕۆژوو ناشکێنن لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، ئەگەر ھەستی بە تامی قەترەی کرد لە گەروو ، ئەوە قەزا کردنەوە ئەحوەتترە ، واجب نییە لەسەری قەزا بکاتەوە، چونکە چاو و گوێ شوێنی داخل بوونی خواردن و خواردنەوە نیین ، بەڵام قەترەی لووت دروست نییە، چونکە لووت شوێن داخل بوونی شتە بۆ گەروو و گەدە ، لەبەر ئەوە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: "وبالغ في الاستنشاق إلا أن تكون صائماً"، لەسەر ئەمە ھەر کەسێک وا بکات ڕۆژوو قەزا دەکاتەوە لەبەر ئەم فەرموودەیە) مجموع فتاوى الشيخ ابن باز (١٥/٢٦٠-٢٦١).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە قەترەی چاو ڕۆژوو ناشکێنێت، هەروەها کل و قەترەی گوێش وەک قەترەی چاوە) مجموع فتاوى ورسائل العُثيمين (19/206).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام