سەردێری پرسیار:حوکمی زەکات دان بە برا ئەگەر هەژار بێت؟

بەرواری دانان :2020-04-30 کۆدی پرسیار:1975

پرسیار:

پرسیار: حوکمی زەکات دان بە برا ئەگەر هەژار بێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن دروستە زەکات بدەیت بە برا بە دوو مەرج:

یەکەم: برای یەکێک بێت لەو ھەشت کەسانەی کە زەکاتی پێ دەشێت.

دووەم: مسرف کردنی برای لەسەری واجب نەبێت.

ھەروەھا زانایان دەلێن زەکات دان بە نزیکی خۆت پاداشتی زیاترە بەلگە:

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (الصَّدَقَةُ عَلَى الْمِسْكِينِ صَدَقَةٌ، وَهِيَ عَلَى ذِي الْقَرَابَةِ اثْنَتَانِ: صِلَةٌ وَصَدَقَةٌ). رواه أحمد والترمذي.

واتە : خێر کردن بە ھەژار چاکەیە و خێرە، وە ئەوەی لەگەل خزمی نزیکی خۆت دەکەیت دوو شتە: گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی یە و خێر و چاکە لەگەڵ کردنە.

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زەکات دان بە خزمی نزیکی خۆت کە لەوانە بن زەکاتی پێ بشێت باشترە لەوەی بدەیت بە کەسێکی تر کە نزیکی خۆت نەبێت، چونکە خێرکردن لەگەل نزیک خێرکردنە و گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتییە، ئیلا ئەو کاتە نەبێت کە مسرەف کردنی ئەوان واجب بێت لەسەر تۆ، لەو کاتە ئەگەر زەکاتی پێ بدەیت ئەمەیان دروست نییە).

لەوانەیە یەکێک بلێت کەی مسرەف کردنی برا لەسەر برا واجب دەبێت؟

أصول: سەرەتا ھەموو زانایان یەک دەنگن واجبە مسرەفی أصول بکەیت، وەک باوک و باپیر بەرەو سەرەوە ە دایک و داپیر.

فروع: کوڕ و کچ و نەوەکانی کوڕ بەرەو خوارەوە، ئەمانەش واجبە مەسرەفیان بکەیت کاتی پێویستی.

بەلام بۆ خوشک و برا و خاڵ و مام جیاوازی ھەیە، زانایان دەلێن مسرەف خوشک و برا واجب دەبێت بەم سێ مەرجە:

(١) دەبێت برای ھەژار بێت.

(٢) دەبێت ئەو برایەی مسرەفی دەکات مالی زیاد لە پێویستی خۆی ھەبێت.

(٣) دەبێت لەو حالەتە بێت میراتگری برای خۆی بێت.

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەرجە بۆ واجبی مسرەف کردنی ئەم سێ مەرجە ھەبێت:

یەکەمیان: دەبێت ھەژار بێت و مالی نەبێت و ئیشی نەبێت، ئەگەر باش بوو و پێویستی بە کەس نەبوو مسرەف کردنی واجب نییە.

دووەم: ئەوەی واجبە مسرەفی بکات دەبێت مالی ھەبێت زیاد لە پێویستی خۆی و مال و منالی، بەلام ئەگەر لێی زیاد نەبوو ھیچی لەسەر نییە ، کەبەر فەرموودەی جابر پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر یەکیک لەئێوە ھەژار بوو بە مال لە خۆی خەرج بکات ئەگەر لێی زیاد بوو بە مالی و منالی خۆی خەرج بکات ئەگەر لێی زیاد بوو لە خزمە نزیکەکانی خەرج بکات.

سێیەم: دەبێت ئەوەی مسرەف دەکات میراتگری بێت) المغنی (٨/١٦٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام