کەواتە دروست نییە زەکات بگێڕیتەوە لە بڕی قەرز، جا خەبەری هەژارەکەت دابێت یان نە، هەروەها نابێت مەرجی لەگەڵ دابنێیت بڵێیت زەکاتت پێ دەدەم بەلام دەبێت قەرزەکەم بدەیتەوە، بەڵکو زەکاتی پێ دەدەیت بێ ئەوەی مەرجی لەگەڵ دابنێیت، ئەگەر هەژارەکە زەکاتی وەرگرت و بووە خاوەنی بۆت هەیە داوای قەرزی خۆت بکەیت ئەگەر هەژارەکە زۆر پێویستی پێی نەبوو.

" /> ماڵپەری فیردەوس | کەسێک قەرزارمە و هەژارە، ئایا دروستە زەکاتی خۆمی پێ بدەم و قەرزەکەشم بگێڕمەوە لە زەکات؟

سەردێری پرسیار:کەسێک قەرزارمە و هەژارە، ئایا دروستە زەکاتی خۆمی پێ بدەم و قەرزەکەشم بگێڕمەوە لە زەکات؟

بەرواری دانان :2020-04-30 کۆدی پرسیار:1978

پرسیار:

پرسیار: کەسێک قەرزارمە و هەژارە، ئایا دروستە زەکاتی خۆمی پێ بدەم و قەرزەکەشم بگێڕمەوە لە زەکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر کەسێک قەرزی لەلای هەژارێک بێت نابێت قەرزەکەی خۆی لە زەکاتی بگێڕێتەوە، چونکە:

(١)زەکات دەبێت ئیلا پێی بدەیت و هەژارەکە ببێتە خاوەنی.

(٢)واجبە خاوەنی قەرز چاوەڕێی قەرزار بکات و پەلەی لێ نەکات هەتا خوای گەورە بۆی ئاسان دەکات.

پرسیار کراوە لە ابن باز: ئەگەر کەسێک قەرزی لەلای نەخۆشێک بێت یان لەلای هەژارێک بێت زۆر هەژار بێت، ئایا دروستە قەرزەکەی لەسەر لابدەیت لە زەکات؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت: (دروست نییە، چونکە واجبە چاوەڕێی هەژار بکەیت هەتا خوای گەورە قەرز دانەوەی بۆ ئاسان دەکات، چونکە زەکات ئەوەیە دەبێت پێی بدەیت، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: "وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ"، لادانی قەرز لە زەکات زەکات پێدان نییە) فتاوى الشيخ ابن باز (280/14).

کەواتە دروست نییە زەکات بگێڕیتەوە لە بڕی قەرز، جا خەبەری هەژارەکەت دابێت یان نە، هەروەها نابێت مەرجی لەگەڵ دابنێیت بڵێیت زەکاتت پێ دەدەم بەلام دەبێت قەرزەکەم بدەیتەوە، بەڵکو زەکاتی پێ دەدەیت بێ ئەوەی مەرجی لەگەڵ دابنێیت، ئەگەر هەژارەکە زەکاتی وەرگرت و بووە خاوەنی بۆت هەیە داوای قەرزی خۆت بکەیت ئەگەر هەژارەکە زۆر پێویستی پێی نەبوو.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام