پرسیار: من سەرتاشم ئەگەر کەسێک داو لێدانی ویست بۆ ڕوومەت ئایا ڕۆژووی بەتال دەبێت یان خێری ڕۆژووی کەم دەبێتەوە؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دەرهێنانی مووی نێوان هەردوو برۆ و نێو چاو و سەرووی ڕوومەت، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا دەلێن دروستە دەربهێنیت چونکە بە برۆ حساب ناکرێت، وە نمص تەنها دەرهێنانی مووی برۆ دەگرێتەوە.
زانایانی اللجنة الدائمة پرسیاری لێکرا حوکمی ئیسلام چییە سەبارەت بە دەرهێنانی مووی نێوان هەردوو برۆ؟ دەلێن: (دروستە دەریان بهێنیت چونکە بە برۆ حساب ناکرێن). اللجنة الدائمة (٥/۱۹۷).
دووەم: هەندێک زانای تر دەلێن حەڕامە، چونکە نمص دەرهێنانی مووە لە روخسار، تایبەت نییە بە دەرهێنانی برۆ، سەروی ڕومەت ڕیشە ئەگەر ڕیش نەبێت مووی لێ ناهێت.
دەلێین گومان تێدا نییە باشتر وایە وازی لێ بهێنیت خۆت لە خیلاف ڕزگار بکەیت، ئیلا ئەگەر یەکێک شێوەی زۆر ناشیرین ببێت دەلێن دەتوانێ لابدات بەلام بە کورت کردن یان تاشین نەک دەرهێنان، چونکە دەرهێنان زیانێکی زۆری هەیە وە برۆش بەهەمان شێوە دەتوانی ڕێکی بکات ئەگەر زۆر ناشیرین بوو.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەرهێنانی مووی ڕیش و ڕوخسار حەڕامە و بە نمص حساب دەکرێت، چونکە نمص دەرهێنانی مووی ڕوخسار و ڕیشە) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الحادي عشر - باب السواك وآداب الفطرة.
باشتر وایە سەرتاش داو بۆ خەڵک لێنەدات، ئەگەر لێ بدات ڕۆژووی هیچ کامیان بەتال نابێت.