پرسیار: چارەسەری چاو و سیحر چییە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر کەسێک چاوی لێ درابێت دوو ئەگەری:
یەکەم: یان دەزانێت کێ چاوی لێداوە، لەم حالەتە داوا لە چاو پیسەکە دەکریت دەست نوێژ بگرێت بە ئاو یان خۆی بشوات، پاشان ئەو کەسەی تووشی چاو بووە خۆی بەو ئاوە بشوات.
دووەم: یان نازانێت کێ چاوی لێداوە، لەم حالەتە چارەسەر دەکرێت بە ڕوقیە و دوعا و حیجامە و خێرکردن.
ڕوقیەی شەرعیش ئەمانە دەخوێنیت:
-خوێندنەوە سورەتی بەقەرە.
-خوێندنەوەی ئایەت کورسی و فاتحە و معوذات بەیانیان و ئێواران.
-خوێندنەوەی ئایەت کورسی و فاتحە و معوذات لەسەر ئاو، پاشان بخۆیتەوە.
-خوێندنەوەی ئایەت کورسی و فاتحە و معوذات لەسەر ڕوونی زەیتون، پاشان لاشەت مەسح بکە بەو ڕوونە.
-خوێندنەوەی ئایەت کورسی و فاتحە و معوذات لەسەر هەنگوین، پاشان بخۆیت.
-خواردنی حەوت دەنکە خورما بەیانیان.