پرسیار: ئایا لە بەهەشت دا عیبادت دەکرێت، وەک نوێژ و زیکر و ڕۆژوو؟
وەڵام: جیاوازی نییە لەنێوان زانایان بەهەشت شوێنی تەکلیف نییە وەک دونیا بۆ عیبادەت کردن، بەڵکو شوێنی پاداشتە، لە بەهەشت زیکر کردن هەیە، بەڵام سەبارەت بە نوێژ و ڕۆژوو هیچ بەڵگە نەهاتوون وەستان باشترە.
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( فصل في ارتفاع العبادات في الجنة إلا عبادة الذكر فإنها دائمة.
واتە: باسکردنی هەڵگرتنی عیبادەت لە بەهەشت ئیلا عیبادەت و زیکر نەبێت ئەوان دەمێننەوە.
روى مسلم في صحيحه من حديث جابر بن عبد الله رضي الله عنهما أن النبي قال: "يأكل أهل الجنة فيها ويشربون، ولا يتمخطون، ولا يتغوطون، ولا يبولون، ويكون طعامهم ذلك جشاء ورشحا كرشح المسك يلهمون التسبيح والحمد كما يلهمون النفس" وفي رواية: "التسبيح والتكبير كما تلهمون") حادي الأرواح لاپەڕە (٢٨٥).