سەردێری پرسیار:له‌چه‌ند ملیۆن دینار زەکاتی لێ دەکەوێت؟ وە لە بەرامبەری زێڕی عەیار چەندە؟

بەرواری دانان :2020-05-02 کۆدی پرسیار:1984

پرسیار:

پرسیار: له‌چه‌ند ملیۆن دینار زەکاتی لێ دەکەوێت؟ وە لە بەرامبەری زێڕی عەیار چەندە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن لە ٨٥ غرام زێڕی عەیار ٢٤ زەکاتی لێ دەکەوێت، کە دەکاتە ١٧ مسقال زێڕی عەیار ٢٤، کەواتە نیسابی زێڕ ٨٥ غرامە.

سەبارەت بە زەکاتی پارە بەم شێوەیە دەدرێت:

نیسابی زێڕی عەیار ٢٤ ( کە دەکات ١٧ مسقال) × نرخی زێڕی ئەو ڕۆژەی زەکات دەدەیت= نیسابی پارە.

نموونە: ئەگەر یەک مسقال زێڕ عەیار ٢٤ نرخی ٣٢٠٠٠٠دینار بێت، لەم حالەتە نیسابی پارە بەم شێوەیە دەردێت:

١٧ مسقاڵ زێڕ عەیار ٢٤ × ٣٢٠٠٠٠ = ٥٤٤٠٠٠٠ دینار.

کەواتە ئەگەر ٥٤٤٠٠٠٠ دیناری هەبێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ بووبێت زەکات دەدات، ئەوەی باسمان کرد نموونە بوو هەر کەسێک بییەوێت زەکات بدات دەتوانێ حساباتی خۆی بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام