پرسیار: ئەگەر تەڕاویح چوار ڕەکاعەت پێکەوە بێت؟ ئەگەر پێکەوە دروست بێت چۆن دەکرێت یەک تەحیاتی هەیە یان دوو؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە شێوەی شەو ونوێژ سێ وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سونەتە لە هەر چوار ڕەکاعەتێک سەلام بدەیتەوە نەک دوو ڕەکاعەت، ئەگەر دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت بکات هیچی لەسەر نییە و نوێژی دروستە، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و سەرخەسی یە، بەڵگە:
(١)عن أبي سَلمةَ بنِ عبدِ الرحمنِ أنَّه سألَ عائشةَ رَضِيَ اللهُ عَنْها: كيف كانتْ صلاة رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم في رمضان؟ فقالت: (ما كان يَزيدُ في رمضانَ، ولا في غيرِه على إحْدى عَشرةَ ركعةً؛ يُصلِّي أربعَ رَكَعاتٍ فلا تسألْ عن حُسنهنَّ وطولهنَّ، ثم يُصلِّي أربعًا، فلا تسألْ عن حُسنهنَّ وطولهنِّ، ثم يُصلِّي ثلاثًا). رواه البخاري (2013)، ومسلم (837).
ڕووی کردنە بەڵگە: ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە چوار ڕەکاعەتی کردووە بە یەک سەلام، بەڵگە دروستە زیاتر لە دوو ڕەکاعەتی بکەیت.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون شەو ونوێژ دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت دەکرێت، لە هەموو دوو ڕەکاعەتێک سەلام دەدەیتەوە، ئەگەر زیاتر لە دوو ڕەکاعەت بکات نوێژی بەتالە، کە ئەمە وتەی حەنابلەیە، بەڵگە:
(١)عن عبدِ اللهِ بنِ عُمرَ رَضِيَ اللهُ عَنْهما، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (صلاةُ الليلِ مَثنَى مَثنى، فإذا رأيتَ أنَّ الصبحَ يُدركُك فأَوتِر بواحدةٍ)، قال: فقيل لابن عُمر: ما مَثنَى مَثنَى؟ قال تُسلِّم في كلِّ ركعتينِ. أخرجه البخاري (1137)، ومسلم (749) واللفظ له.
(٢)عن عائشةَ زوجِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، قالت: (كانَ رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يُصلِّي فيما بين أن يَفرغَ من صلاةِ العِشاءِ - وهي التي يدعو الناسُ العتمةَ - إلى الفجرِ إحْدى عشرةَ ركعةً، يُسلِّمُ بين كلِّ ركعتينِ، ويُوتِرُ بواحدةٍ). رواه مسلم (736).
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژی سونەت دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت دەکرێت، واتە لە هەموو دوو ڕەکاعەتێک سەلام دەدەیتەوە، نوێژی سونەت دوو بەشن؛ سونەتی شەو و سونەتی ڕۆژ، سەبارەت بە سونەتی شەو دروست نییە ئیلا دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت نەبێت، ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە و وتەی ئەبو یوسف و محمدە، ئەبو حەنیفە دەڵێت: ئەگەر ویستت دوو ڕەکاعەت بکە، ئەگەر ویستت چوار ڕەکاعەت بکە، ئەگەر ویستت شەش ڕەکاعەت بکە، ئەگەر ویستت هەشت ڕەکاعەت بکە.
ئێمە بەڵگەمان هەیە:
(١)وتەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم: "صلاة الليل مثنى مثنى" متفق عليه.
(٢)عن عائشة رضي اللە عنها قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "مفتاح الصلاة الطهور، وبين كل ركعتين تسليمة" رواه الأثرم) المغني (2/91).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر شەو نوێژ دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت بێت حوکمی ئەو کەسە چییە هەلدەستێت بۆ ڕەکاعەتی سێیەم؟
وەڵام: نوێژی بەتال دەبێت ئەگەر بە ئەنقەست ئەمە بکات، چونکە بە ئەنقەست نوێژی زیاد کردووە، پێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەری کردووە صلی اللە علیە وسلم کە شەو نوێژ دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەتە، ئەگەر پێچەوانەی فەرمانی بکات پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: "مَنْ عَمِلَ عملاً ليس عليه أَمْرُنَا فهو رَدٌّ"، لەبەر ئەوە ئیمام ئەحمەد دەڵێت: ئەگەر هەستا بۆ ڕەکاعەتی سێیەم لە شەو نوێژ، ئەوە وەک ئەوە وایە هەستابێت بۆ ڕەکاعەتی سێیەم لە نوێژی بەیانی، ئەوەی زانراو بێت هەر کەسێک هەلبستێت بۆ ڕەکاعەتی سێیەم لە نوێژی بەیانی بە ئەنقەست نوێژی بەتالە بە یەک دەنگی هەموو زانایان، هەروەها ئەگەر هەلبستێت بۆ ڕەکاعەتی سێیەم لە نوێژ بە هەمان شێوە نوێژی بەتالە). الشرح الممتع على زاد المستقنع (4/ 77).
سێیەم: سونەتە شەو نوێژ دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت بکرێت، ئەگەر سەلام بداتەوە لە چوار ڕەکاعەت نوێژی دروستە و هیچی تێدا نییە، بەڵام پێچەوانەی سونەتی کردووە، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی یە، بەڵگە:
النفراوي المالكي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژی سونەت دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت دەکرێت، مەکروهە چوار ڕەکاعەت بکەیت پێکەوە بێ ئەوەی لە دوو ڕەکاعەتی یەکەم سەلام بدەیتەوە). الفواكه الدواني (1/201).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باشتر وایە سەلام بدەیتەوە لە هەموو دوو ڕەکاعەتێک، جا چ سونەتی شەو بێت یان ڕۆژ، سونەتە لە هەموو دوو ڕەکاعەتیک سەلام بدەیتەوە، ئەگەر زیاتر لە دوو ڕەکاعەت بکات پێکەوە بە یەک سەلام، یان سونەت بکات بە یەک ڕەکاعەت، لای ئێمە دروستە). شرح مسلم (6/30).
سەبارەت بە وتەی: (یصلي أربعا) دوو ئەگەری هەیە:
١-هەندێک دەڵێن چوار ڕەکاعەتی کردووە بە یەک سەلام.
٢-هەندێکی تر دەڵێن چوارە ڕەکاعەتی کردووە لە هەموو دوو ڕەکاعەتێک سەلامی داوەتەوە، لەبەر وتەی: (صلاة اللیل مثنی مثنی).
باشتر وایە شەو نوێژ دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت بکرێت، ئەگەر کەسێک چوار ڕەکاعەتی کرد بە یەک سەلام ناڵێن نوێژی بەتالە، چونکە فەرموودەی عائیشە ئەو ئەگەرەش هەلدەگرێت، بەڵام گومانی تێدا نییە باشتر وایە دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت بکرێت، واللە أعلم.