پرسیار: دەتوانی حەبی قەلەوی بخۆی بۆئەوەی قەلەو بی؟
وەڵام: خواردنی حەبی قەلەوی سێ حالەتەیە:
یەکەم: ئەگەر پێویست بکات بخوات سوودی هەبێت بۆی و کەسەکە لاواز بێت، لەژێر ڕینمایی پزیشکی، ئەمەیان هیچی تێدا نییە.
یەکەم: ئەگەر بۆ جوانکاری بێت، ئەمەیان نەکرێت باشترە، چونکە بەکارهێنانی ئەم شتانە زیانی هەیە.
دەڵێن: ئەگەر حەب بخوات بۆ ئەوەی شەهییەی بکرێتەوە و خواردن بخوات و قەلەو بێت هیچی تێدا نییە، بەڵام باشتر وایە موسلمان خۆی بپارێزێت لە قەلەوی، چونکە قەلەوی نەخۆشی یە و بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە زیانی هەیە، هەروەها شەریعەتی ئیسلام ئاماژەی بۆ لەش ساغی کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە مام ناوەند بیت لە خواردن و خواردنەوە.
خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ) {الأعراف:٣١}.
عَنْ مِقْدَامِ بْنِ مَعْدِي كَرِبَ قَالَ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: (مَا مَلَأَ آدَمِيٌّ وِعَاءً شَرًّا مِنْ بَطْنٍ بِحَسْبِ ابْنِ آدَمَ أُكُلَاتٌ يُقِمْنَ صُلْبَهُ ؛ فَإِنْ كَانَ لَا مَحَالَةَ: فَثُلُثٌ لِطَعَامِهِ، وَثُلُثٌ لِشَرَابِهِ ، وَثُلُثٌ لِنَفَسِهِ) رواه الترمذي (2380) وصححه الألباني في "السلسلة الصحيحة" (2265).
هەندێک لە پێشینەکان دەڵێن: خوای گەورە هەموو زانستی پزیشکی لە نیو ئایەت کۆکردۆتەوە.