سەردێری پرسیار: من لەکاتی قورئان خوێندن زوو ماندوو دەبم پشت و قاچ و ملم دێشی، زۆر جار قاچ ڕادەکێشم، یان قورئانەکە ئەخەمە سەر هەردوو قاچم دەیخوێنم، گوناهبار نابم؟

بەرواری دانان: 2020-05-04 کۆدی پرسیار: 1990

پرسیار:

پرسیار: من لەکاتی قورئان خوێندن زوو ماندوو دەبم پشت و قاچ و ملم دێشی، زۆر جار قاچ ڕادەکێشم، یان قورئانەکە ئەخەمە سەر هەردوو قاچم دەیخوێنم، گوناهبار نابم؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن واجبە ڕێزی قورئان بگیرێت و بەگەورە دابنرێت، دانانی قورئان لە شوێنی بەڕێز لە نیشانەی بەگەورە دانان و ڕێز گرتنی قورئانە، باشتر وایە قورئان لەسەر دەست دابنێیت یان ڕان یان کۆش، بەڵام قورئان لەسەر قاچ دانان ترسی بەکەم دانان و بەگەورە دانەنانی قورئانی تێدایە، بۆیە باشتر وایە موسلمان خۆی بەدوور بگرێت لە قورئان لەسەر قاچ دانان.

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قورئان دانان لەنێوان هەردوو قاچەکان، حاشا کەسێک ئەمە بکات و ئیماندار بێت، ئەمەیان گومانی تێدا نییە بەکەم دانانی وتەی خوای گەورەی تێدایە.

بەڵام ئەگەر لەسەر هەردوو قاچ دابنێت هیچ دەقێکم نەبینیووە لە وتەی زانایان، بەڵام هەروەک باسمان کرد حوکمەکە بۆ بەکەم دانان و بەکەم دانەنان دەگەڕێتەوە، سەبارەت بە قورئان لەسەر ڕان دانان هیچی تێدا نییە) نور علی الدرب.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام