سەردێری پرسیار:لە کاتی قورئان خوێندنەوە لەسەر موبایل مرۆڤ دەتوانێت پاڵ بداتەوە و خۆی درێژ بکاتەوە قورئان بخوێنێتەوە؟

بەرواری دانان :2020-05-05 کۆدی پرسیار:1991

پرسیار:

پرسیار: لە کاتی قورئان خوێندنەوە لەسەر موبایل مرۆڤ دەتوانێت پاڵ بداتەوە و خۆی درێژ بکاتەوە قورئان بخوێنێتەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن دروستە قورئان بخوێنیتەوە بە پاڵ دانەوە و ڕاکشاوی، بەلگە:

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت: (الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَى جُنُوبِهِمْ) [آل عمران:191]. واتە: ئەوانەی بە پێوە و بە دانیشتن و لەسەر تەنیشت و ڕاکشان یادی خوا دەکەن.

(٢)خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَى جُنُوبِكُم) [النساء:103].

واتە: جا ھەرکات لە نوێژەکانتان دەبنەوە دەسا بەڕاوستان و دانیشتنەوە و بە ڕاکشان و لەسەر تەنیشت یادی خوا بکەن.

(٣) عائشة رضي الله عنها قالت: (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يتكئ في حجري وأنا حائض فيقرأ القرآن). رواە البخاری (٢٩٧) ، مسلم (٣٠١).

واتە : لە دایکمان عائیشەوە ڕەزای خوای لێ بێت دەڵێ: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەری دەکردە سەر کۆشی من قورئانی دەخوێند لە کاتێکدا من لە حەیزدا بووم .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە دروستە قورئان بخوێنیتەوە بە ڕاکشاوی یان پاڵ دانەوە). شرح صحيح مسلم.

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھیچی تێدا نییە قورئان بخوێنیتەوە بە ڕاکشاوی، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە کۆشی عائشە پالی داوەتەوە و قورئانی خوێندووە وە عائشە لە حەیزدا بووە، ھەروەھا مرۆڤ لەسەر جێگای نووستنە و خۆی ڕاکشاوە و قورئان دەخوێنێ ھیچی لەسەر نییە و دروستە).

صالح الفوزان خوا بيپارێزیت دەفەرمووێت: (خوێندنەوەی قورئان ھیچی تێدا نییە بە ڕاکشاوی جا چ ڕاکشا بێت لەسەر تەختە یان لەسەر زەوی، ھیچی تێدا نییە مرۆڤ قورئان بخوێنێ لەھەر حالەتێک بە پێوە یان دانیشتن یان ڕاکشاو، جا چ بەدەست نوێژ بێت یان بێ دەست نوێژ بێت "حدث الأصغر" ئەگەر قورئان بە لەبەر بخوێنێتەوە، بەلام خوێندنەوەی قورئان لەسەر قورئان نابێت بێ دەست نوێژ بخوێنیتەوە ھەتا دەست نوێژ دەگریت). المنتقى من فتاوى الفوزان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام