سەردێری پرسیار:ئایا دروستە دایکێک میراتی خۆی وەربگرێت دواتر بدەتە کورێکی خۆی، لەکاتێک دا خۆشک وبراش هەن و بەڵام ئەو کوڕە سیارەکی کڕیوە پێی بخۆێنێت؟

بەرواری دانان :2020-05-07 کۆدی پرسیار:1994

پرسیار:

ئایا دروستە دایکێک میراتی خۆی وەربگرێت دواتر بدەتە کورێکی خۆی، لەکاتێک دا خۆشک وبراش هەن و بەڵام ئەو کوڕە سیارەکی کڕیوە پێی بخۆێنێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی لەنێوان زانایان ئەگەر جیاوازی بکەیت لە نێوان منالەکان حەڕامە یان نە، سێ وتە ھەیە بەھێزترینیان دوو وتەی یەکەمە:

یەکەم: ھەندێک زانا دەلێن بە ھەموو شێوەیەک حەڕامە جیاوازی بکەی لەنێوان منالەکان، جا چ ھۆکارێک ھەبێت یان ھۆکار نەبێت، کە ئەمە وتەی ئیمام ئەحمەد و ظاهريەکانە.

دووەم: ھەندێک زانا دەلێن حەڕامە جیاوازی بکەی لەنێوان منالەکان بێ ھۆکار، ئەگەر ھۆکار ھەبێت دروستە، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، و ابن تیمییە "مجموعە الفتاوی ج ٣١ لاپەڕە ٢٩٥، و ابن قدامە "الغنی ج٨ لاپەڕە ٢٥٨"، و خاوەنی "الآنصاف "ج٧ لاپەڕە ١٣٩ ، و محمد ابراھیم " فتاوی ابن ابراھیم " ج٩ لاپەڕە ٢١٣ بەلگە کە واجبە دادپەروەری بکرێت لە نێوان منالەکان:

عن النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ قَالَ تَصَدَّقَ عَلَيَّ أَبِي بِبَعْضِ مَالِهِ فَقَالَتْ أُمِّي عَمْرَةُ بِنْتُ رَوَاحَةَ لَا أَرْضَى حَتَّى تُشْهِدَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَانْطَلَقَ أَبِي إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِيُشْهِدَهُ عَلَى صَدَقَتِي فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَفَعَلْتَ هَذَا بِوَلَدِكَ كُلِّهِمْ قَالَ لَا قَالَ اتَّقُوا اللَّهَ وَاعْدِلُوا فِي أَوْلَادِكُمْ فَرَجَعَ أَبِي فَرَدَّ تِلْكَ الصَّدَقَةَ " رواە البخاری و مسلم .

واتە: نعمان دەلێت باوکم ھەندێک مالی پێدام أمی عمرەی کچی رواحە وتی من ڕازی نابم ھەتا نەچین بۆ لای پێغەمبەر بۆ ئەوەی شایەتی لەسەر ئەمە بدا، باوکم چوو بۆ لای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بۆ ئەوەی شایەتی بۆی بدات پێی فەرموو: ئەمەت لەگەڵ ھەموو منالەکان کردووە "واتە داوتە بە ھەموو منالەکانی تر" وتی: نەخێر، فەرمووی: تەقوای خوای گەورە بکە و دادپەروەری بکە لە نێوان منالەکان، دەلێت: باوکم ئەو مالەی پێی دابووم گەڕاندییە.

روایەت ھاتووە دەفەرمووێت: فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَا بَشِيرُ أَلَكَ وَلَدٌ سِوَى هَذَا قَالَ نَعَمْ فَقَالَ أَكُلَّهُمْ وَهَبْتَ لَهُ مِثْلَ هَذَا قَالَ لَا قَالَ فَلَا تُشْهِدْنِي إِذًا فَإِنِّي لَا أَشْهَدُ عَلَى جَوْرٍ" رواە مسلم (1623). فەرمووی: ئەی بەشیر منالی ترت ھەیە بێجگە لە ئەمە، وتی : بەلێ، فەرمووی: ئەوانی تریش ھەموویان وەک ئەمەیان مالت پێ داوە؟ وتی: نەخێر، فەرمووی: کەواتە من مەکە شایەت، من نابمە شایەت لەسەر خراپە و زولم کردن.

(١) لەم فەرموودەیە فەرمانی کردووە تەقوای خوا بکە و دادپەروەری بکە ، بەلگەیە کە دادپەروەری واجبە .

(٢) ھەروەھا ڕوونی کردۆتەوەی کە ئەوەی تۆ کردۆتە خراپە و زولمە.

سێیەم: یەکسانی سونەتە واجب نییە، وە جیاوازی کردن باش نییە کە ئەمە واتەی زۆربەی زانایانە، بەلگە:

(١) ئەبوبکر خوا لێی ڕازی بێت مالی داوە بە عائشە نەی داوە بە منالەکانی تری خۆی.

(٢) روایە ھاتووە دەفەرمووێت: (فَأَشْهِدْ عَلَى هَذَا غَيْرِي ثُمَّ قَالَ أَيَسُرُّكَ أَنْ يَكُونُوا إِلَيْكَ فِي الْبِرِّ سَوَاءً قَالَ بَلَى قَالَ فَلَا إِذًا ) رواە مسلم (١٦٢٣).

واتە: کەسی تر بکە شایەت بێجگە لە من ...

ئەمە بەلگەیە کە دروستە ئەگەر نا نەی دەوت کەسی تر بکە شایەت.

وتەی ڕاست دادپەروەری کردن واجبە چونکە:

(١) فەرموودەکە ڕوون ئاشکرایە کە واجبە دادپەروەری بکەی و حەڕامە جیاوازی بکەی.

(٢) کەسێیکی تر بکە شایەت ئەمە وەک تەوبیخ وا دەلێت نەک ڕوخسەت کە دروست بێت.

(٣) ئەوەی ئەبو بکر کردوویەتی دوو وەلام ھەیە:

(أ) کردەوەی پێچەوانەی فەرموودەیە و وەرناگیرێت.

(ب) لەوانەیە عائشە پێویستی پێی ھەبێت بۆیە پێی داوە.

زانایان دەلێن دایکیش وەک باوک وایە بۆ دادپەروەری کردن لەنێوان منالەکان چونکە:

(١) فەرموودەکە دەفەرمووێت: (تەقوای خوای گەورە بکەن و دادپەروەری بکەن لەنێوان منالەکانتان) دایکیش یەکێکە لە الوالدین.

(٢) چونکە وەک باوک ئەگەر جیاوازی بکات ڕق و کینە دەکەوێتە نێوان منالەکان.

ئەگەر دایک مال بدات بە منالێک پێویستی پێیەتی باشتر وایە بە منالەکانی تر بلێت و ئیزنی لێ وەربگرێت بۆ ئەوەی ڕق و کینە نەکەوێتە نێوان منالەکان، ئەگەر نا دروستە چونکە ھۆکار ھەیە و ئەویش ئەوەیە کە کچ دەست کورتە.

پوختەی وەلامی زانایان:

(٢) وتەی ڕاست واجبە باوک دادپەروەری بکات لەنێوان منالەکان لە مال پێدان ئیلا ئەگەر ھۆکار ھەبێت دەتوانێت جیاوازی بکات لەسەر وتەی ھەندێک زانا .

(٣) دایکیش وەک باوک وایە بۆ دادپەروەری کردن لەنێوان منالەکان لە مال پێدان .

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام