پرسیار: حوکمی زەکاتی سەرفترە؟ حوکمی ئەو کەسەی سەرفترە نادات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن زەکاتی سەرفترە واجبە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن، بەڵام ئەم ئیجماعە جێگای تێڕوانینە، چونکە جیاوازی هەیە، بەڵگە:
(١)عن ابنِ عُمَرَ رَضِيَ الله تعالى عنهما قال: (فرَض رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلَّم زكاةَ الفِطر صاعًا من تَمرٍ، أو صاعًا من شَعيرٍ، على العبدِ والحُرِّ، والذَّكرِ والأنثى، والصَّغير والكبيرِ مِنَ المسلمينَ، وأمر بها أن تُؤدَّى قبل خُروجِ النَّاسِ إلى الصَّلاةِ).
وفي لفظٍ آخَرَ: (فرَض رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلَّم صدقةَ الفِطرِ صاعًا من شَعيرٍ، أو صاعًا مِن تَمرٍ، على الصَّغيرِ والكبيرِ، والحرِّ والمَملوكِ).رواه البخاري (1503)، ومسلم (984، 986). واللفظ الآخر: رواه البخاري (1512)، ومسلم (984).
ابن المُنْذِرِ ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن زەکاتی سەرفترە واجبە لەسەر موسلمان، ئەگەر توانای هەبوو بدات).
هەروەها دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن زەکاتی سەرفترە واجبە). الإجماع لاپەڕە (٤٧).
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زەکاتی سەرفترە واجبە لەسەر هەموو موسلمانێک، واجبە لەسەر گەورە و بچووک و نێر و مێ، لەسەر وتەی تێکڕایی زانایان). المغني (3/79).
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەیهەقی دەفەرمووێت: هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر واجبی زەکاتی سەرفترە، هەروەها ابنُ مُنْذِریش ئیجماع نقل دەکات لە الإشرافِ). المجموع (6/104).
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە نەقل کردنی ئیجماع جێگای تێڕوانینە، چونکە إبراهيمَ بن عُليَّة و أبا بكر بن كَيْسان الأصمَّ دەڵێن: واجبی زەکاتی سەرفترە نەسخ بۆتەوە، بەڵگە:
عن قيسِ بن سَعدِ بنِ عُبادة، قال:(أمرَنا رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلَّم بصدقة الفِطرِ قبل أن تَنزِلَ الزَّكاةُ، فلمَّا نَزَلَت الزَّكاةُ لم يأمُرْنا ولم ينهَنا، ونحنُ نَفعَلُه). رواە النسائي.
بەڵام لە سەنەد ڕاوییەک هەیە مجهولە، گریمان ئەگەر فەرموودەکە صحیح بێت نابێتە بەڵگە بۆ نەسخ، چونکە فەرمان کردنی یەکەم بەسە بۆ واجبی، دابەزینی واجب بوونی زەکات نابێتە بەڵگە زەکاتی تر لە واجبی لابدات، مالکی لە ٲشهب نقلیان کردووە زەکاتی سەرفترە سونەتێکی جەخت لێکراوە، هەروەها وتەی ئەهلی ظَّاهرە). فتح الباري)) (3/368).