پرسیار: ئایا واجبە زەکاتی سەرفترەی منالیش بدرێت؟
وەڵام: زەکاتی سەرفترە واجبە لەسەر هەموو موسلمانێک گەورە و بجووک و نێر و مێ و بەندە و ئازاد، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن، بەڵگە:
(١) عن ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: ( فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زَكَاةَ الْفِطْرِ، صَاعًا مِنْ تَمْرٍ ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ عَلَى الْعَبْدِ وَالْحُرِّ ، وَالذَّكَرِ وَالأُنْثَى، وَالصَّغِيرِ وَالْكَبِيرِ مِنْ الْمُسْلِمِينَ، وَأَمَرَ بِهَا أَنْ تُؤَدَّى قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَى الصَّلاةِ) رواه البخاري (1503) ومسلم (984).
واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت زەکاتی سەرفترەی واجب کردووەو دیار کردووە مەنێک لە خورما یان مەنێک جۆ و لەسەر بەندە و ئازاد و نێر و مێ و بچووک و گەورە لە موسلمانان ، وە فەرمانی کردووە بدرێت پێش دەرچوونی خەلک بۆ نوێژ).
ابن قدامة ڕەحمەری خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زەکاتی سەرفترە واجبە لەسەر هەموو موسلمانێك، لەسەر گەورە و بچووک و نێر و مێ، لەسەر وتەی تێکڕای زانایان، هەروەها واجبە لەسەر هەتیویش وەلی یەکەی زەکاتی دەدات، نەمان زانیووە کەس پێچەوانەی کردبێت، ئیلا محمد بن حەسەن نەبێت، دەڵێت: زەکات واجب نییە لە مالێ مناڵ). المغني (3/79).