سەردێری پرسیار: حیکمەت چییە زەکاتی سەرفترەی مناڵ دەدرێت لە کاتێک دا ڕۆژوو ناگرێت؟

بەرواری دانان: 2020-05-08 کۆدی پرسیار: 1998

پرسیار:

پرسیار: حیکمەت چییە زەکاتی سەرفترەی مناڵ دەدرێت لە کاتێک دا ڕۆژوو ناگرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ھەر کەسێک بەڕۆژوو نەبێت زۆربەی زانایان دەلێن واجبە زەکاتی سەرفترە بدات، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە ، بەلگە:

(١) عن ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: (فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زَكَاةَ الْفِطْرِ، صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ عَلَى الْعَبْدِ وَالْحُرِّ، وَالذَّكَرِ وَالأُنْثَى، وَالصَّغِيرِ وَالْكَبِيرِ مِنْ الْمُسْلِمِينَ، وَأَمَرَ بِهَا أَنْ تُؤَدَّى قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَى الصَّلاةِ) رواه البخاري (1503) ومسلم (984).

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت زەکاتی سەرفترەی واجب کردووە و دیار کردووە مەنێک لە خورما یان مەنێک جۆ و لەسەر بەندە و ئازاد و نێر و مێ و بچووک و گەورە لە موسلمانان ، وە فەرمانی کردووە بدرێت پێش دەرچوونی خەلک بۆ نوێژ).

زانایان دەلێن (صغير) لەم فەرموودەیە ئەو مناڵەش دەگرێتەوە کە بە ڕۆژوو نەبووە.

(٢) لە دین دا بابەتی زەکات و خێر بە زۆری تێڕوانینە بۆ سوودی ھەژارەکان.

ڕاستە فەرموودەی ابن عباس ھاتووە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە زەکاتی سەرفترە پاککەرەوەیە بۆ ڕۆژووگر.

عن ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما : ( فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زَكَاةَ الْفِطْرِ، طُهْرَةً لِلصَّائِمِ مِنْ اللَّغْوِ وَالرَّفَثِ ، وَطُعْمَةً لِلْمَسَاكِينِ). رواه أبو داود (1609).

واتە : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت زەکاتی سەرفترەی واجب کردووە، پاککەرەوەیە بۆ ڕۆژوو گر لە لغوە و قسەی بێ سوود، وە خواردنیشە بۆ ھەژارەکان.

سعید ابن المسیب و حسن البصری ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەلگە کە زەکاتی سەرفترە تەنھا لەسەر ڕۆژووگر واجبە، بەلام زۆربەی زانایان دەلێن ئەگەر ڕۆژووش نەگرێت لەسەری واجبە، دەلێن زەکاتی سەرفترە بەزۆری بۆ ئەوە دانراوە کە پاککەرەوە بێت بۆ ڕۆژووگر لە کەم کورتی بەلام ئەم پاککەرەوەیە مەرج نییە بۆ واجب بوونی زەکات، وەک کەسێک تاوانی نەکردووە کەچی واجبە زەکاتی سەرفترە بدات، وە زەکاتی ماڵ پاککەرەوەیە بۆ نەفسیش نەک تەنھا بۆ تاوان.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلاتَكَ سَكَنٌ لَهُمْ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ) التوبة/10٣.

زۆربەی زانایان دەلێن زەکات لە ماڵی مناڵی یەتیم دەدرێت کەچی مناڵ پێویستی بە پاک بوونەوە نییە، چونکە تاوان لەسەری نانووسرێت.

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باسی پاککەرەوەی کردووە وەک زۆری، ھەروەک چۆن زەکاتی سەرفترە واجبە لەسەر کەسێک ئەگەر تاوانیش نەکات و خۆی بپارێزێت لە تاوان، یان کەسێک موسلمان دەبێت بە ماوەیەک پێش خۆر ئاوابوون). فتح الباری (٣/٣٦٩).

ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دانی زەکات بۆ مناڵ و ئەوانەی تەکلیفیان لەسەر نییە، ئەوانەی بەڕۆژوو نابن لەبەر نەخۆشی یان سەفەر دەکەونە ژێر فەرموودە، دەبێتە پاککەرەوە بۆ وەلی ئەوانەی تەکلیفیان لەسەر نییە، وە پاککەرەوە بۆ وانەی ڕۆژوو دەشکێنن کە عوزریان ھەیە، لەسەر ئەوەی کە لە داھاتوو بە ڕۆژوو دەبێت ئەگەر عوزری لاچوو، دەبێتە پاککەرەوە بۆی پێشەکی پێش بە ڕۆژوو بوون یان تەواو کردنی ڕۆژوو) فتاوى الزكاة (زكاة الفطر/2).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام