پرسیار // جياوازى چییە لە نێوان خوف و خشية ؟
وەلام // زانایان دەلێن ھەردووکیان بە مانای ترس دێن بەلام جیاوازی ھەیە لە نێوانیان :
سەبارەت بە الخشية دەلێن :
(١) ترسانێکە عیلمی لەگەڵ دایە و عیلمی ھەیە بەو کەسەی کە لێی دەترسێت .
(٢) ترسانێکە دروست بوونەکەی یان ھۆکارەکەی بە گەورە دانانی ئەو کەسەیە کە لێی دەترسیت .
(٣) خشیە ھی زانایان و کەسی شارەزایە پلەی بەرزترە لە خوف .
سەبارەت بە الخوف دەلێن :
(١) ترسانێکە زانستی لەگەڵ نییە .
(٢) ترسانێکە دروست بوونەکەی لەبەر لاوازی ئەو کەسەیە کە دەترسێت .
(٣) خوف ھی ھەموو ئیماندارانە و پلەی نزمترە لە خشیە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت : (( خشیە جۆرێکە لە جۆرەکانی ترس بەلام تایبەت ترە وە جیاوازی ھەیە لە نێوانیان :
(١) خشیە ئەوەیە کە عیلمی ھەیە بەوەی کە لێی دەترسێت ، لەبەر ئەوە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إنما يخشى الله من عباده العلماء )) بەلام خوف دێتە دی بە نەزانین بێ زانست .
(٢) خشیە ھۆکارەکەی بە گەورە دانانی ئەویە کە لێی دەترسی ، بەلام خوف ھۆکارەکەی لاوازی ئەو کەسەیە کە دەترسێت ..... . )) قول الفید ج٢ لاپەڕە ١٧٠ــ ١٧١
لەوانەیە یەکێک بلێت بۆچی خوای گەورە سەبارەت بە زانایان دەفەرمووێت : (( إنما يخشى الله من عباده العلماء )) واتە : تەنھا زانایان زیاتری ھەمووان لەخوا دەترسن .
بەلام سەبارەت بە فریشتەکان دەفەرمووێت : (( یخافون ربھم من فوقھم )) فریشتە لەخوا دەترسن لە سەروویانەوە سزایان بۆ بنێری .
بۆچی وشەی خشیە بۆ زانایان بەکار ھاتووە بەلام وشەی خوف بۆ فریشتە بەکار ھاتووە ؟ ئایا فریشتە عیلمی نییە وەک زانا ؟ ئایا فریشتە خوای گەورە بە گەورە دانانێن ؟
وەلام / زانایان دەلێن گومانی تێدا نییە کە فریشتە زانستیان ھەیە و وە خوای گەورە بە گەورە دادەنێن ، بەلام لەبەر ئەوە وشەی خوف بەکار ھاتووە بۆ ئەوەی گەورەی خوا بەدیار بکەوێت ، چونکە خوف لاوازی کەسەکە بەدیار دەخات بەرامبەر بەوەی کە لێی دەترسێت نیشانەی لاوازی کەسەکەیە کە دەترسێت ، فریشتە بە گەورەیی خۆیان لاوازن بەرامبەر بە خوای گەورە ئەمە دەبێتە بەلگە بۆ گەورەی خوای گەورە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ