سەردێری پرسیار:حوکمی ئەو پیاوەی بە خێزانی خۆی دەڵێت: تۆ لەسەرم حەڕامی؟

بەرواری دانان :2020-05-10 کۆدی پرسیار:2001

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئەو پیاوەی بە خێزانی خۆی دەڵێت: تۆ لەسەرم حەڕامی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن گوتنی تۆ لەسەرم حەڕامی بۆ نییەت دەگەڕێتەوە، ئەگەر نییەتی ظهاری هەبوو ئەوە ظهارە، ئەگەر نییەتی تەلاقی هەبوو ئەوە تەلاقە، ئەگەر نییەتی سوێندی هەبوو ئەوە سوێندە، ئەگەر نییەتی هیچ شتی نەبوو ئەوە سوێندە.

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر یەکێک بە بە خێزانی بڵێت تۆ لەسەرم حەڕامی، ئەگەر نییەتی تەلاقی هەبێت ئەوە تەلاقە، تەلاقی دەکەوێت ئەگەر نییەتی تەلاق بێت.

ئەگەر نییەتی تەلاقی نەبێت بە تەلاق حساب ناکرێت بە هیچ حاڵێک). المغني (7/318).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی بە خێزانی خۆی دەڵێت: تۆ حەڕامی لەسەر من چوار حالەتی هەیە:

یەکەم: نییەتی ظهار.

دووەم: نییەتی تەلاق.

سێیەم: نییەتی سوێند.

چوارەم: هیچ نییەتی نییە.

ئەگەر نییەتی ظهاری هەبوو ئەوە ظهارە، یان ئەگەر نییەتی تەلاقی هەبوو ئەوە تەلاقە، یان ئەگەر نییەتی سوێندی هەبوو ئەوە سوێندە، بەڵگە لای ئێمە وتەی پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم: "إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرئ ما نوى".

ئەگەر نییەتی هیچ شتی نەبوو ئەوە سوێندە، بەڵگە لەسەر ئەمە وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: "يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ تَبْتَغِي مَرْضَاةَ أَزْوَاجِكَ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ * قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ"). الشرح الممتع (15/153).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام