سەردێری پرسیار:ئایا دروستە زەکات بدەیت بە کافر؟

بەرواری دانان :2020-05-12 کۆدی پرسیار:2005

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە زەکات بدەیت بە کافر؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە زەکات دان بە هەژار و قەرزار و ڕێبواری کافر دوو وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروست نییە زەکات بدەیت بە بێجگە لە موسلمان، هەر کەسێک زەکات بدات بە کافرەکان بە زەکات نەچووە، زەکات لەسەری ماوە و لانەچووە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن، بەڵگە:

(١)حدیث ابن عباس رضي الله عنهما لما بعثه النبي صلى الله عليه وسلم إلى اليمن قال له : (أَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللَّهَ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً فِي أَمْوَالِهِمْ تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ وَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ ). رواه البخاري (1395) ومسلم (19). ڕووی کردنە بەڵگە: وتەی: (فقرائهم)، واتە هەژارەکانی موسلمانان.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمە بەڵگەیە زەکات نادرێت بە کافر). شرح مسلم (1/197).

ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن ذمی هیچ مالی زەکاتی پێ نادرێت). الإجماع لاپەڕە (٨).

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەمان زانیووە جیاوازی هەبێت لەنێوان زانایان زەکات نادرێت بە کافر و بەندە). المغني (2/487).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە زەکات بدەیت بە کافر، کە ئەمە وتەی زوهری و ابن سیرینە، بەڵگە:

(١)روى ابن أبي شيبة في "المصنف" (2/402) قال: حدثنا يزيد بن هارون ، قال: أخبرنا حبيب بن أبي حبيب ، عن عمرو بن هرم ، عن جابر بن زيد ، قال: سئل عن الصدقة فيمن توضع؟ فقال: في أهل المسكنة من المسلمين وأهل ذمتهم، وقال : (وقد كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يقسم في أهل الذمة من الصدقة والخمس).

سەنەدی صحیحە بەلام مورسەلە، جابر بن زید تابعی یە، لە سالی ٩٣هیجری کۆچی دوایی کردووە.

(٢)روى ابن أبي شيبة في "المصنف" (4/288) قال: حدثنا أبو معاوية، عن عمر بن نافع، عن أبي بكر العبسي، عن عمر، في قوله تعالى: ( إنما الصدقات للفقراء ) التوبة: 60، قال: هم زمنى أهل الكتاب. وروى أبو يوسف في " الخراج " (ص139) الأثر بسياق أطول فيه إنصاف عمر لليهودي الذمي وقوله له : (مَا أَنْصَفْنَاهُ أَن أكلنَا شيبته ثُمَّ نَخُذُلُهُ عِنْدَ الْهَرَمِ).

زانایان دەڵێن سەنەدی لاوازە.

(٣)ما رواه البلاذري (ت279هـ) في "فتوح البلدان" قال: حدثني هِشَام بْن عمار أنه سمع المشايخ يذكرون أن عُمَر بْن الخطاب عند مقدمه الجابية من أرض دمشق مر بقوم مجذومين منَ النصارى، فأمر أن يعطوا منَ الصدقات ، وأن يجرى عليهم القوت.

زانایان دەڵێن سەنەدی لاوازە لەبەر جهالەتی شیخ عن عمر، وە وتەی: (يعطوا من الصدقات)، لەوانەیە خێری سونەت بێت نەک زەکاتی واجب.

باشتر وایە زەکات نەدرێت بە هەژار و قەرزار و ڕێبواری کافر کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام