سەردێری پرسیار:کەسێک نەخۆشی سوکەری هەیە ئەگەر بەڕۆژوو بێت زۆر تێک دەچێت، ئایا لەسەریەتی بە ڕۆژوو بێت؟

بەرواری دانان :2020-05-12 کۆدی پرسیار:2006

پرسیار:

پرسیار: کەسێک نەخۆشی سوکەری هەیە ئەگەر بەڕۆژوو بێت زۆر تێک دەچێت، ئایا لەسەریەتی بە ڕۆژوو بێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: نەخۆشی سوکەری پێویستی بە ئاو خواردنەوەیە بە چەند وەجبەی جیا، هەروەها پێویستی بە خواردنە بە چەند وەجبەی جیا، تێنوویەتی و برسییەتی هۆکارە بۆ ترسناکی لەسەر نەخۆشی سوکەری، زانایان دەڵێن نەخۆشی سوکەری چەند حالەتی هەیە:

حالەتی یەکەم: نەخۆش هەیە دەتوانێت بە ڕۆژوو بێت بە کۆنترۆل کردنی نەخۆشی یەکە بە ڕێکخستنی ژەمەکانی خواردن، ئەمەیان بەڕۆژوو دەبێت و هیچ ترسی لەسەر نییە، چونکە نەخۆشی یەکە جۆرێکی سووکە و ڕۆژوو کاریگەری لەسەری نییە.

حالەتی دووەم: نەخۆش هەیە نەخۆشی یەکەی پیویستی بە دەرمانە، لەگەڵ ڕێکخستنی ژەمەکانی خواردن بۆ کەم کردنەوەی شەکر لە خوێندا، ئەمەیان دوو جۆرە:

(١)هەیە دەرمان لە ڕۆژێکدا یەک جار دەخوات، ئەمەیان کێشەی نییە بەڕۆژوو دەبێت، چونکە دەتوانێت دەرمان پێش بەیانی بخوات.

(٢)هەیە دەرمان لە ڕۆژێکدا دوو جار یان سێ جار دەخوات، ئەمەیان ئەگەر بتوانێت دەرمانەکانی لە شەودا بخوات هەتا پێش بەیانی و زیانی بۆی نەبێت، ئەوە دەبێت بەڕۆژوو بێت، ئەگەر زیانی هەبوو بە ڕۆژوو نابێت.

کەواتە ئەوەی نەخۆشی سوکەری لێیەتی ئەگەر توانای هەبێت دوای ڕەمەزان لە کاتێکی تر قەزا بکاتەوە دەبێت قەزا بکاتەوە، ئەگەر توانای نەبوو ئەوە فیدیە دەدات خواردن دەدات بە هەژارێک بۆ هەر ڕۆژوویەک.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام