سەردێری پرسیار:ئەگەر کەسێک لە نوێژدا ڕەکاعەتێک زیاد بکات چی بکات باشە؟

بەرواری دانان :2020-05-13 کۆدی پرسیار:2007

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر کەسێک لە نوێژدا ڕەکاعەتێک زیاد بکات چی بکات باشە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک ڕەکاعەتێک زیاد بکات بە ئەنقەست نوێژی بەتالە، ئەگەر ڕەکاعەتێک زیاد بکات سەهو بکات ئەم دوو حالەتەیە:

یەکەم: یان نوێژ خوێن دەزانێت هەلەی کرد لەناو نوێژ، لەم حالەتە واجبە لەسەری بگەڕێتەوە و لەسەر زیادە نەڕوات، ئەگەر لەسەر زیادە بڕوات نوێژی بەتالە، کاتێک لە زیادە گەڕاوە دەبێت تەحیات بخوێنێت ئەگەر نەی خوێندبێ، پاشان سوجدەی سەهو دەبات دوای سەلام دانەوە.

دووەم: یان نوێژ خوێن دوای سەلام دانەوە دەزانێت هەلەی کردووە، لەم حالەتە نوێژی دروستە و سوجدەی سەهو دەبات دوای سەلام دانەوە لەبەر ئەو زیادەی لە نوێژی ڕوویداوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام