پرسیار: ئایا دروستە لێک دوور بکەنەوە بۆ نوێژ لە مزگەوت لەبەر کۆرونا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن تسویة الصف واجبە، وە تەواو کردنی ڕیز و گەیاندنی بە یەکەوە و نەهێشتنی بۆشایی داخلی تسویة الصف دەبێت، بەڵگە:
(١)عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (أَقِيمُوا الصُّفُوفَ، وَحَاذُوا بَيْنَ الْمَنَاكِبِ، وَسُدُّوا الْخَلَلَ ، وَلِينُوا بِأَيْدِي إِخْوَانِكُمْ، وَلَا تَذَرُوا فُرُجَاتٍ لِلشَّيْطَانِ، وَمَنْ وَصَلَ صَفًّا وَصَلَهُ اللَّهُ ، وَمَنْ قَطَعَ صَفًّا قَطَعَهُ اللَّهُ) رواە أبو داود (666) ، وصححه الألباني .
(٢)عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ رضي الله عنه قَالَ: خَرَجَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: (أَلَا تَصُفُّونَ كَمَا تَصُفُّ الْمَلَائِكَةُ عِنْدَ رَبِّهَا؟) فَقُلْنَا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَكَيْفَ تَصُفُّ الْمَلَائِكَةُ عِنْدَ رَبِّهَا؟ قَالَ: (يُتِمُّونَ الصُّفُوفَ الْأُوَلَ وَيَتَرَاصُّونَ فِي الصَّفِّ). رواە مسلم (430).
(٣)عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (أَتِمُّوا الصَّفَّ الْمُقَدَّمَ ثُمَّ الَّذِي يَلِيهِ ، فَمَا كَانَ مِنْ نَقْصٍ فَلْيَكُنْ فِي الصَّفِّ الْمُؤَخَّرِ). وروى أبو داود (671) والنسائي (818)، وصححه الألباني في صحيح أبي داود وغيره.
لە الموسوعة الفقهية باسکراوە دەڵێت: (نابێت بوەستیت لە ڕیزێک ڕیزێکی تر نقصی هەبێت یان بۆشایی هەبێت). الموسوعة الفقهية (27/36).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زۆر لە پێش نوێژ خوێنان و نوێژ خوێنان بابەتی پێکەوە نووسان و نەهێشتنی بۆشاییان پشت گوێ خستووە، ڕیزێک دەبینیت بۆشاییەکی زۆری تێدایە کەس پری ناکاتەوە، ئەمە هەڵەیە، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی کردووە بە پڕکردنەوەی ڕیز، وە خەبەری داوە فریشتەکان لەلای خوای گەورە دەوەستن تەنیشتەکانیان پێکەوە دەنووسێنن). فتاوى نور على الدرب (111 /161).
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لەگەڵ ئەو وتەیەی دەڵێت تسویة الصف واجبە بەڵام هەر کەسێک پێچەوانەی بکات نوێژی دروستە). فتح الباري (2 /210).
لەم کاتە ئەگەر نوێژ بەم شێوەیە بکرێت لەبەر کورونا بە هیچ شێوەیەک دروست نییە، چونکە مەترسی کورونا نەماوە، واللە ٲعلم.
پوختەی وتەی زانایان:
(١)زانایان دەڵێن تسویة الصف واجبە، وە تەواو کردنی ڕیز و گەیاندنی بە یەکەوە و نەهێشتنی بۆشایی داخلی تسویة الصف دەبێت.
(٢)هەر کەسێک بۆشایی دروست بکات و ڕاست نەوەستێت لە ڕیزدا نوێژی دروستە.
(٣)ئەگەر بۆشایی دروست بکرێت لەبەر نەخۆشی کورونا ئێستا کە مەترسی کورونا نەماوە، لەم حالەتە دروست نییە و تاوانبار دەبن.