سەردێری پرسیار:سونەتی پێش نوێژی نیوەڕۆ چوار ڕەکاعەتە، ئایا هەرچواری پێکەوە دەکرێ یان دابێت دوو دوو بیکەین؟

بەرواری دانان :2020-05-14 کۆدی پرسیار:2010

پرسیار:

پرسیار: سونەتی پێش نوێژی نیوەڕۆ چوار ڕەکاعەتە، ئایا هەرچواری پێکەوە دەکرێ یان دابێت دوو دوو بیکەین؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نوێژ سونەتی ڕۆژ ئایا چوار پێکەوە دەکرێت بە یەک سەلام یان دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نوێژی سونەتی شەو و ڕۆژ دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت دەکرێت، بەڵگە:

(١)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (صلاة الليل والنهار مثنى مثنى). رواه الخمسة بإسناد جيد.

واتە: نوێژی شەو و ڕۆژ دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت دەکرێت.

(٢)عن علي رضي الله عنه قَالَ : (كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُصَلِّي قَبْلَ الْعَصْرِ أَرْبَعَ رَكَعَاتٍ يَفْصِلُ بَيْنَهُنَّ بِالتَّسْلِيمِ عَلَى الْمَلَائِكَةِ الْمُقَرَّبِينَ وَمَنْ تَبِعَهُمْ مِنْ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُؤْمِنِينَ) رواه الترمذي (429) وحسنه الشيخ الألباني رحمه الله.

وتەی: (يَفْصِلُ بَيْنَهُنَّ بِالتَّسْلِيمِ)، زانایان دوو وتەیان هەیە:

أ-هەندێک دەڵێن واتە سەلامی لای ڕاست و چەپی دەداوە.

ب-هەندێک زانای تر دەڵێن مەبەست لە: (التسلیم)، واتە دانیشتنە بۆ ڕەکاعەتی دووەم.

(٣) نقل نەکراوە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چوار ڕەکاعەت سونەتی پێکەوە کردبێت بە یەک سەلام.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە چوار ڕەکاعەت بکرێت بە یەک سەلام، بەڵگە:

(١)عن أبي أيوب رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (أَرْبَعٌ قَبْلَ الظُّهْرِ لَيْسَ فِيهِنَّ تَسْلِيمٌ تُفْتَحُ لَهُنَّ أَبْوَابُ السَّمَاءِ) رواه أبو داود في سننه برقم (١٢٧٢)، وابن ماجة (1157) ، ولفظ ابن ماجة (لَا يَفْصِلُ بَيْنَهُنَّ بِتَسْلِيمٍ وَقَالَ إِنَّ أَبْوَابَ السَّمَاءِ تُفْتَحُ إِذَا زَالَتْ الشَّمْسُ)، وهذا الحديث ضعيف.

ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە حەسەنە بێجگە لە وتەی: "لیس فیهن تسلیم"). تخريج أحاديث أبي داود (5/11).

باشتر وایە نوێژ دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت بکرێت، ئەگەر کەسێک چوار ڕەکاعەتی کرد بە یەک سەلام ناڵێن نوێژی بەتالە، بەڵام گومانی تێدا نییە باشتر وایە دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت بکرێت، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام