سەردێری پرسیار: ئایا گەر کچێک لەتەمەنی دوازدە سالی دا تازە کەوتوبێتە سوری مانگانە، مالیان پێ وتووە ڕۆژوو لەسەرتۆ نییە، ئێستا دەلێت ئەوکات تائێستا بۆمە نزیک بیست ساڵ ڕۆژووی خۆم نەگرتۆتەوە، ئایا بگرمەوە یان فیدیە بدەم یان لەسەر من نییە؟

بەرواری دانان: 2020-05-16 کۆدی پرسیار: 2014

پرسیار:

پرسیار: ئایا گەر کچێک لەتەمەنی دوازدە سالی دا تازە کەوتوبێتە سوری مانگانە، مالیان پێ وتووە ڕۆژوو لەسەرتۆ نییە، ئێستا دەلێت ئەوکات تائێستا بۆمە نزیک بیست ساڵ ڕۆژووی خۆم نەگرتۆتەوە، ئایا بگرمەوە یان فیدیە بدەم یان لەسەر من نییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن یەکێک لە نیشانەکانی بالغ بوونی ئافرەت تووش بوونە بە حەیز، هەر کاتێک ئافرەت بالغ بوو واجبە لەسەری نوێژ بکات و ڕۆژوو بگرێت، دەبێت ڕۆژووی ئەو چەند سالە قەزا بکەیتەوە، واللە أعلم.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ڕۆژوو تەرک بکات بە نەزانین گومانی وابێت ڕۆژوو لەسەری واجب نییە، وەک ئەوەی کچێک بچووکە بالغ بووە بە حەیز، گومانی وا نییە بالغ بوون ناهێتە دی ئیلا بە گەیشتن بە تەمەنی پازدە ساڵی، ئەوە واجبە لەسەری ڕۆژووی ڕەمەزان قەزا بکاتەوە، چونکە واجبەکان لاناچن بە نەزانین.

ئەم بابەتە زۆر ڕوودەدات لە كچە بچووکەکان کاتێک تووشی حەیز دەبن، شەرم دەکەن لە ئەهلی خۆیان بپرسن کە تووشی حەیز بووە، بۆیە بەڕۆژوو نابێت، هەندێک جاریش بەرۆژوو دەبن هەتا لە ڕۆژەکانی حەیزیشدا.

ئێمە بەو ئافرەتە دەڵێین کە بەڕۆژوو نەبووە دەبێت مانگەکان قەزا بکەیتەوە کە دوای بالغ بوون بەڕۆژوو نەبوویت.

وە بەو ئافرتەش دەڵێین کە بەڕۆژوو بووە لە ڕۆژەکانی حەیز دەبێت ڕۆژووەکان دووبارە بکەیتەوە چونکە ڕۆژوو لە حەیزدا دروست نییە). فتاوى نور على الدرب للعثيمين (11/ 2) بترقيم الشاملة.

یەکێک لە تاوانە گەورەکان ئەوەیە کەسێک فەتوا بدات بێ زانست، بۆیە موسلمان دەبێت ئاگادار بێت فەتوا نەدات بێ زانست خۆی گومڕا بکات و خەڵکیش گومڕا بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام