پرسیار: حوکمی بەشوو دانی کچ بێ ئەوەی ڕەزامەندی کچ وەربگیرێت، یان کچ پێی ناخۆش بێت و ناچار بکرێت؟
وەڵام: ناچار کردنی کچ بۆ شووکردن دوو حالەتە:
یەکەم: ئەگەر کچەکە بچووک بوو هێشتا باڵغ نەبووبێت، ئەمەیان دروستە بەشوو بدرێت پێش بالغ بوون بێ ئەوەی پرسی پێ بکات، هەروەها زانایان دەلێن کچ لەو تەمەنە بەشوو دەدرێت ئەگەر مەسلەحەتی تێدا بوو، سونەت وایە بەشوو نەدرێت لەو تەمەنە ئیلا ئەگەر سوودی هەبێت.
ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زانایان هەموویان یەک دەنگن کە دروستە باوک کچی خۆی بەشوو بدات پێش بالغ بوون بێ ئەوەی پرسی پێ بکات). الاستذكار (١٦/٤٩-٥٠).
صالح الفوزان دەفەرمووێت: (وەلی ئافرەت جێگای باوکی دەگرێتەوە ئەگەر بزانێت بەشوو دانی ئەو کچە سوودی تێدایە، وەک بەشوو دانی کچ بە کوڕێکی باش و تەقوا یان زانایێکی تەقوادار ، چونکە ئەمە سوودی هەیە، هەروەک ئەبو بکر ئەم کچە بچووکەی دا بە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە تەمەنی حەوت سالی، لەم تەمەنە پێویست بە ئیزن ناکات) ٳعانة المستفید (١/٣٢٩).
دووەم: ئەگەر کچ بالغ بووبێت و عاقل بێت، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئەگەر ناچار بکرێت بۆ زەواج، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە وەلی ئافرەت کچ بەشوو بدات بێ ئەوەی ئیزانی وەربگرێت، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و ئیسحاق و وتەی بەناوبانگی ئەحمەدە، بەڵگە:
(١)عن أبي هريرة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (لا تُنْكَح الأيم حتى تُسْتَأمر، ولا تنكح البكر حتى تستأذن. قالوا: يا رسول الله وكيف إذنها؟ قال: أن تسكت). رواه البخاري (4843) ومسلم (1419).
(٢)عن ابن عباس رضي الله عنهما: (الأيم أحق بنفسها من وليها، والبكر تستأذن في نفسها وإذنها صماتها). رواه مسلم (1421).
ڕووی کردنە بەڵگە: لەم دوو فەرموودەیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئافرەتی کردۆتە دوو بەش، حەقی بۆ یەکێکیان جێگیر کردووە، بەڵگەیە ئەوەی تریان ئەم حەقەی نییە کە کچە، وە ئیزن وەرگرتن لە کچ سونەتە نەک واجبە.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نابێت بەشوو بدرێت ئیلا بە ڕەزامەندی کچ، وەلی کچ بۆی نییە ناچاری بکات، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و ئەوزاعی و ثەوری و وتەیەکە لە وەتەکانی ئەحمەد و ابن تیمییە و ابن قیم و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
(١)عن ابن عباس رضي الله عنهما: (الأيم أحق بنفسها من وليها، والبكر تستأذن في نفسها وإذنها صماتها). رواه مسلم (1421).
(٢)عن خنساء بنت خذام الأنصارية: أن أباها زوجها وهي ثيب ، فكرهت ذلك ، فأتت رسول الله صلى الله عليه وسلم فرد نكاحه. رواه البخاري (4845).
(٣)عن ابن عباس - رضي الله عنهما - : أن جارية بكرا أتت النبي صلى الله عليه وسلم، فذكرت أن أباها زوجها وهي كارهة ، فخيرها النبي صلى الله عليه وسلم. رواه أبو داود (2096) وصححه الألباني.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نابێت کەس ئافرەت بە شوو بدات ئیلا بەویستی ئەو نەبێت هەروەک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە ، ئەگەر ئافرەت پێی نەخۆش بێت نابێت زۆری لێ بکرێت بۆ شوو کردن ئیلا کچی بچووک نەبێت دروستە باوکی بەشووی بدات وە ئیزنی وەرنەگرێت) مجموع الفتاوی ابن تیمیە (٣٢/٣٩-٤٠).
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەشوو دانی کچ ئەگەر پێی ناخۆش بێت پێچەوانەی أصول و عەقلە، نابێت وەلی کچ ناچار بکات بۆ کڕین و فرۆشتن و کرێ ئیلا بە ئیزنی نەبێت، هەروەها بۆ خواردن و خواردنەوە و جل و بەرگیش ئەگەر نەی ویست، ئەی چۆن دەبێت ناچار بکرێت لەسەر شتێک ڕقی لێیەتی و پێی ناخۆشە کە زەواجە بەردەوام لەگەڵی دەبێت!
خوای گەورە خۆشەویستی و سۆزی خستۆتە نێوان ژن و پیاو، ئەگەر ئەمە نەهێتەدی ئیلا ڕق لێ بوونەوە و دوور کەوتنەوە نەبێت، ئەی چ خۆشەویستی و سۆز دێتەدی بەمە!). مجموع الفتاوى (32/25).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حەڵاڵ نییە پیاو بچێتە لای ئافرەت ئەگەر ناچار کرابوو، چونکە نیکاحەکە صحیح نییە). اللقاء الشهري [1 /343].
ئەگەر عەقدی زەواج تەواو بوو ئافرەت پێی ناخۆش بوو، ئەوە ئەم عەقدە لەسەر ئیجازەی ئافرەت دەوەستێت، ئەگەر ئیجازەی دا ئەوە عەقدەکە صحیحە، ئەگەر نا عەقدەکە پووچە.