سەردێری پرسیار: کەسێک سوێندی خواردووە لەسەر شتێک دوای دەشکێنێت، بەڵام لەبیری چۆتەوە سوێندی خواردووە، ئایا کەفارەتی سوێندەکەی لەسەر دەکەوێت؟

بەرواری دانان: 2020-05-19 کۆدی پرسیار: 2017

پرسیار:

پرسیار: کەسێک سوێندی خواردووە لەسەر شتێک دوای دەشکێنێت، بەڵام لەبیری چۆتەوە سوێندی خواردووە، ئایا کەفارەتی سوێندەکەی لەسەر دەکەوێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا ئەو کەسەی لەبیر دەکات سوێندی دەکەوێت یان نە، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سوێند بە لەبیر کردن ناشکێت و کەفارەتی لەسەر نییە، بەڵگە:

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت: (وليس عليكم جناح فيما أخطأتم به ولكن ما تعمدت قلوبكم وكان الله غفوراً رحيماً) [الأحزاب: 5].

(٢)پێغەمبەر صلى الله عليه وسل دەفەرمووێت : (إن الله تجاوز لي عن أمتي الخطأ والنسيان وما استكرهوا عليه) أخرجه أحمد وابن ماجه عن أبي ذر وهو صحيح.

(٣)وفي صحيح مسلم أن النبي صلى الله عليه وسلم لما قرأ قول الله تعالى: ( ربنا لا تؤا خذنا إن نسينا أو أخطأنا ) [البقرة: 276]. قال: "قال الله: قد فعلت" .

وقالوا: إن الكفارة لرفع الإثم، والإثم منتف هنا.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سوێند بە لەبیر کردن دەشکێت و کەفارەتی لەسەر، بەڵگە:

(١)لەبیر کردن عوزر نییە بۆ سوێند شکان و کەفارەت دان.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نموونە کەسێک دەڵێت: سوێند بەخوا ئەمڕۆ ئەم کتێبە ناخوێنمەوە، پاشان لەبیری کرد خوێندیەوە، ئەمە هیچی لەسەر نییە، چونکە لەبیری کردووە). الشرح الممتع (١٥/١٣٧-١٣٨).

وتەی ڕاست سوێندی ناشکێت و کەفارەتی لەسەر نییە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام