سەردێری پرسیار:ئافرەت ئەگەر نەیتوانی بچێتە مزگەوت دەتوانێ لە ماڵەوە لەگەڵ تلفزیۆن نوێژی جەماعەت و تەراویح بکات؟

بەرواری دانان :2020-05-20 کۆدی پرسیار:2018

پرسیار:

پرسیار: ئافرەت ئەگەر نەیتوانی بچێتە مزگەوت دەتوانێ لە ماڵەوە لەگەڵ تلفزیۆن نوێژی جەماعەت و تەراویح بکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە نوێژ بەدوای تلفزیۆنەوە بکەیت، چونکە مەبەست لە نوێژی جەماعەت کۆبوونەوەیە لە یەک شوێن.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروست نییە مرۆڤ شوێن ئیمام بکەوێت بەهۆی ڕادیۆ و تلفزیۆن، چونکە مەبەست لە نوێژی جەماعەت کۆبوونەوەیە، دەبێت لە شوێنێک کۆببنەوە، یان ڕیزەکان پێکەوە بن، دروست نییە نوێژ بەهۆی ڕادیۆ و تلفزیۆنەوە بکەیت چونکە مەبەستەکە ناهێتەدی، ئەگەر ئێمە ڕێگە بدەین خەڵک هەر پێنج نوێژەکان لە ماڵەوە دەکات، بەڵکو هەینیش لە ماڵەوە دەکات، ئەمەش نەفی مشروعیەتی جومعە و جەماعەت دەکات، لەسەر ئەمە حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەت و کەسانی تر نوێژ بکەن بەدوای تلفزیۆنەوە). مجموع الفتاوى (15/213).

زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (دروست نییە بۆ پیاو و ژن و لاواز و بەهێز نوێژ لە ماڵەوە بکەن بەدوای ئیمامی مزگەوتەوە، جا یەک کەس بێت یان چەند کەسانێک بن، دروست نییە جا چ نوێژی واجب بێت یان سونەت یان هەینی یان نوێژی تر، جا مالەکەی لە پێش ئیمام بێت یان بەدوای ئیمامەوە بێت، لەبەر واجبی نوێژی جەماعەت لەسەر پیاو ئەگەر بەهێز بوو و توانای هەبوو، وە لەبەر ئەوە نوێژی جەماعەت لەسەر ئافرەت و لاواز نییە). اللجنة الدائمة (9/218).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام