سەردێری پرسیار:حوکمی وەلام دانەوەی نامە لە کاتی وتار خوێندنی جومعە ؟

بەرواری دانان :2018-10-03 کۆدی پرسیار:202

پرسیار:

پسیار // ئایا دروستە لە ڕۆژی هەینی لە كاتی وتار خوێندن وەلامی نامە بدەیتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن هەر كەسێک ئامادەی وتاری هەینی بێت واجبە خۆی بێ دەنگ بكات كاتێک ئیمام وتار دەخوێنێت ، وە دروست نی یە قسە لەگەڵ كەسی تر بكات بەلكو دروست نی یە بەو كەسەی نزیكی خۆی بلێت خۆت بێ دەنگ بكە ، هەر كەسێک وا بلێت ئەوا توشی لغوە بووە پاداشتی تەواوی بۆى ني يە ، بەلگە :

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ : (( إذَا قُلْتَ لِصَاحِبِكَ : أَنْصِتْ يَوْمَ الْجُمُعَةِ وَالإِمَامُ يَخْطُبُ ؛ فَقَدْ لَغَوْتَ .)) رواە البخاری ( ۸۹۲ ) ، مسلم (۸٥۱) .

واتە : ئەگەر بە هاورێکەت گوت خۆت بێ دەنگ بكە وە ئیمامیش لە روژی جومعە وتاری دەدا ئەوا تۆ تووشی لغوە بوویت .

ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نی یه لەنێوان زانایانی الامصار بۆ واجبی خۆ بێ دەنگ کردن بۆ وتار بۆ کەسێک گوێ لێ بێت . )) الاستذكار ج ٥ لاپەرە ٤۳

کەواتە وتەی ڕاست ووتەی زۆربەی زانایان کە واجبە خۆت بێ دەنگ بکەیت، کە ئەمە وتەی ابو حنیفه ، مالک ، وتەی بەناو بانگی احمد ، وتەیەکە لەوتەکانی شافعی ، ابن حزم ، ...... هتد

زانایان دەڵێن هەندێک قسە هەن واجبە بکرێن ، وەک ئاگادار کردنەوەی کوێر بۆ ئەوەی نەکەوێتە ناو بیر ، یان کەسێکی تر ئەگەری هەیە بەر ئاگر بکەوێت یان مار بۆی بێت یان هەرشتێکی تر ئەگەری تیاچوونی هەبێت ، هەروەها دروست قسە لەگەڵ ووتار خوێن بکات ئەگەر سوودی هەبێت یان تێ نەگات.

بەڵام ئایا ئیشارەت داخلی فەرموودە دەبێت یان نە ؟

وەڵام / هەندێک لەزانایان دەڵێن ئیشارەت داخل نابێت ، چونکە فەرموودەکە دەڵێت : ( ٳذا قلت ) واتە : ئەگەر بە هاوڕێکەت گوت ، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ئاماژە دروستە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتە ئەگەر باسکرا مەبەستی پێ دەربڕینە بەزمان کەواتە ئیشارە داخلی نەهی نابێت )) شرح بلوغ المرام ج٥ لاپەرە٤٨

سەبارەت بە وەڵام دانەوەی نامە بە موبایل ئایا داخلی فەرموودە دەبێت ؟

وەڵام / بەلێ داخل دەبێت هەندێک دەڵێن نامە نووسین سووکترە لە قسە کردن ، وە هۆکاری ڕێگری کردن لە لەقسەکردن ئەوەیە بۆ ئەوەی گوێ لە وتار خوێن بگری .

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) واجبە ئەوەی ئامادەیە ووتاری هەینی دەبێت خۆی بێ دەنگ بکات و گوێ لە وتار بگرێت.

(۲) دروست نیە بەزمان بەو کەسەی تەنیشتت بڵێی بێ دەنگ بە ، هەر کەسێک وابڵێت پاداشتی تەواوی جومعەی بۆی نانوسرێت.

(۳) زانایان دەڵێن دروستە بەئیشارەت بڵێی بێ دەنگ بە.

(٤) وەڵام دانەوەی نامەی موبایل دروست نیە لەڕۆژی هەینی .

(٥) قسەکردن لەگەڵ ئیمام یان قسە کردنی ئیمام لەگەڵ خەڵک دروسته ئەگەر سوودی هەبێت یان پێویست بکات .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام