پرسیار: دەکرێت کەسێک سەرفترەی کەسانێک بخاتە سەر خۆی بڵێت من بۆتان دەدەم؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە زەکاتی سەرفترە لە جیاتی کەسێکی تر بدەیت ئەگەر ئیزنی دا، ئەگەر زەکاتی بدات بێ ئیزنی کەسەکە دروست نییە، چونکە زەکات عیبادەتە پێویستی بە نییەتە.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروست نییە زەکات بدەیت ئیلا بە نییەت نەبێت، ئەمە وتەی مالک و ئەبو حەنیفە و ثەوری و ئەحمەد و ئەبو ثور و داود و زۆربەی زانایانە، لەبەر وتەی: "إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى). المجموع (6/158).
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەزهەبی زۆربەی زانایان ئەوەیە نییەت مەرجە بۆ زەکات دان، ئیلا ئەوە نەبێت لە ئەوزاعی نقل کراوە دەڵێت: نییەت واجب نییە). المغني (2/264).
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک زەکات بدات بۆ کەسێکی زیندوو بێ ئیزنی بە زەکات ناچێت ئەگەر چی دوای زەکات دان ئیزنیش بدات). الفروع.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک زەکات بدات لەجیاتی کەسێکی تر بێ ئەوەی بکرێتە وەکیل بۆ زەکات دان ئەوە بە زەکات ناچێت، چونکە زەکات دەبێت نییەتی لەگەڵ بێت وەک دانەوەی قەرز نییە). نور علی الدرب.