سەردێری پرسیار: ئایا دروستە مریشک و گۆشت وەک سەرفترە بدەیت؟

بەرواری دانان: 2020-05-23 کۆدی پرسیار: 2023

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە مریشک و گۆشت وەک سەرفترە بدەیت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن لەسەردەمی صلی اللە علیە وسلم خورما و گەنم و جۆ و کەشک و مێوژ دراوە، بەلام مەبەست پێی ئەوە نییە ئیلا ئەم جۆرە خواردنە بدرێت، چونکە خواردنی ئەوان ئەو کاتە ئەو جۆرە خواردنە بوو، کەواتە خواردنی خەلک لە ھەر شوێنێک چ خواردن بێت ئەو خواردنە دەدرێت، ئێستا لێرە لە کورستان خواردنی خەلک برنجە برنج دەدرێت.

ئەبو سەعید خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (کنا نخرج صاعا من طعام ، وكان طعامنا يومئذ التمر و الشعير و الزبيب والأقط). رواە البخاری.

واته: ئێمە مەنێک خواردنمان دەدا، خواردنی ئێمە ئەو کات خورما و جۆ و مێوژ و کەشک بوو.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت لای ئێمە واجبە سەرفترە ئەو خواردنە بدرێت کە خواردنی زۆربەی شارەکە ئەو خواردنەیە، ئەمە وتەی ئیمام مالکیشە، ئەبو حەنیفە دەلێت: سەرپشکی بە ئارەزووی خۆتە، وە ئیمام ئەحمد وتەی ھەیە کە نابێت ھیچی تر بدرێت بێجگە لەم پێنجەی کە دەقی لەسەر ھاتووە: خورما و مێوژ و گەنم و جۆ و کەشک). المجموع (6/112).

لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەلێت: (مالکی بۆ ئەوە چووینە کە زەکاتی سەرفترە ئەو جۆرە خواردنە بدرێت کە قوتی خەلکی ئەو شارەیە وەک: نیسک و برنج و ...، بێجگە لە ئەمانە ھیچی تر بە سەرفترە ناچێت ئیلا ئەگەر قووتی خەلک بێت و واز لەم جۆرە خوارنانەی پێشوو بھێنن). الموسوعة الفقهية (23/343).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێکراوە سەبارەت سەرفترە دانی جۆ گوێمان لێ بووە لە بەڕێزتان ئەگەر بدرێت بە سەرفترە ناچێت، دەمانەوێ لە بەڕێزتان ڕوون کردنەوە بدەن؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت: (ئێوە باستان کرد گوێتان لە ئێمە بووە کە جۆ بە سەرفترە دان ناچێت، ئەم ووتەی ئێمە بۆ خەلکانێکە کە جۆ قووتیان نییە، چونکە حیکمەت لە ئەرێنی سەرفترە ئەوەیە خواردنە بۆ ھەژارەکان، ئەمەش ناھێتە دی ئیلا کاتێک قووت بێت بۆ خەلک، وە دیار کردنی خورما و جۆ لە فەرموودەی عبد الله بن عمر رضي الله عنهما لەبەر عیلەتی ئەو دووە نییە، بەلکو لەبەر ئەوەیە کە قووتی خەلک بووە ئەو کات، بە بەلگەی فەرموودەی ابی سعید الخدری رواە البخاری دەلێت: "كنا نخرج في عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم يوم الفطر صاعاً من طعام"، قال أبو سعيد: "وكان طعامنا الشعير والزبيب والأقط والتمر)" ابو سعید دەلێت: خواردنی ئێمە ئەو کات جۆ و مێوژ و کەشک و خورما بوو). مجموع الفتاوى(18/282).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەڵام ئەگەر قووتی خەڵک نە گەنم بێت و نە جۆ بێت، بەڵکو قووتیان گۆشت بێت، نموونە ئەوانەی لە قطبی شمالی دەژین زۆربەی خواردنەکەیان گۆشتە، لەم شوێنە دروستە گۆشت بدرێت وەک سەرفترە) الشرح الممتع (6/182).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام