سەردێری پرسیار:من لەگەڵ شوبراکەم تەوقە دەکەم و ماچی دەکەم، وە هاوسەرەکانی خوشکەکانیشم ماچ دەکەم ئایا تاوانبار دەبم؟

بەرواری دانان :2020-05-25 کۆدی پرسیار:2024

پرسیار:

پرسیار: من لەگەڵ شوبراکەم تەوقە دەکەم و ماچی دەکەم، وە هاوسەرەکانی خوشکەکانیشم ماچ دەکەم ئایا تاوانبار دەبم؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن شو برا مەحرام نییە و نابێت بە هیچ شێویەک تەوقە لەگەڵی بکەیت و ماچی بکەیت، هەروەها هاوسەری خوشکیش مەحرەمی کاتی یە و نابێت بە هیچ شێوەیەک تەوقەی لەگەڵ بکەیت و ماچی بکەیت، بەڵێ گومانی تێدا نییە تاوانبار دەبیت.

زانایان دەڵێن تەوقە کردن لەگەڵ ئافرەتی بێگانە یان پیاوی بێگانە حەڵاڵ نییە، ھەر کەسێک تەوقە لەگەڵ ئافرەتی بێگانە بکات یان پیاوی بێگانە تووشی حەڕامێک بووە لە حەڕامەکان، بەڵگە:

(١)عن معقل بن يسار يقول: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "لئن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس امرأة لا تحل له".رواه الطبراني في "الكبير" (٤٨٦)، والحديث: قال الألباني عنه في "صحيح الجامع" (٥٠٤٥): صحيح.

(٢)عن عروة أن عائشة أخبرته عن بيعة النساء قالت: "ما مس رسول الله صلى الله عليه وسلم بيده امرأة قط إلا أن يأخذ عليها فإذا أخذ عليها فأعطته، قال: اذهبي فقد بايعتك".رواه مسلم (١٨٦٦).

(٣)عن أميمة ابنة رقيقة قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "إني لا أصافح النساء". رواه النسائي (٤١٨١)، وابن ماجه (٢٨٧٤)، وصححه الألباني "صحيح الجامع" (٢٥١٣).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( دروست نییە دەست لە ئافرەت بدەیت و تەوقەی لەگەڵ بکەیت). المجموع (٤/٥١٥).

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( پرسیار کراوە لە باوکی عبداللە - ئیمام ئەحمەد- سەبارەت بە پیاوێک تەوقە لەگەڵ ئافرەت دەکات، فەرمووی: نەخێر نابێت تەوقە لەگەڵی بکات، ئیمام ئەحمەد زۆر تووندی نوواند سەبارەت بەم تەوقە کردنە، من پێم گوت: ئایا تەوقە لەگەڵ ئافرەت بکرێت لەسەر جل و بەرگ؟ فەرمووی نەخێر. ئەو وتەی دەڵێت حەڕامە وتەی شیخ تقي دينه، لەبەر ئەوە دەست لە ئافرەت دان تووندترە لە سەیرکردنی ئافرەت) الآداب الشرعیە (٢/٢٥٧).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( تەوقە کردن لەگەڵ ئافرەت تەفسیلی تێدایە:

(١) ئەگەر لەگەڵ مەحرەمەکان بکات، ووک دایکی یان کچی یان خوشکی یان پوری یان خێزانی، لەم حالەتە ھیچی تێدا نییە.

(٢)ئەگەر تەوقە لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم بکات دروست نییە، چونکە:

أ-ئافرەتێک دەستی بۆ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم درێژ کرد بۆ ئەوەی تەوقەی لەگەڵ بکات، فەرمووی: "من تەوقە لەگەڵ ئافرەت ناکەم".

ب-عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: سوێند بەخوا دەستی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ھەرگیز بەر دەستی ئافرەت نەکەوتووە.

ئافرەتەکان بەیعەتیان پێ نەدەدا ئیلا بە قسە نەبێت، دروست نییە ئافرەت تەوقە لەگەڵ پیاوی نامەحرەم بکات، لەبەر ئەو دوو فەرموودەیەی باسمان کرد، چونکە ئەمین نابیت لە فیتنە). مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز (٦/٢٨).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام