سەردێری پرسیار:ئەگەر نوێژ خوێن هەڵەی کرد کەم کوڕی (واتە:نقص) کەوتە ناو نوێژ ئایا سوجدەی سەهو دەبات؟

بەرواری دانان :2020-05-25 کۆدی پرسیار:2026

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر نوێژ خوێن هەڵەی کرد کەم کوڕی (واتە:نقص) کەوتە ناو نوێژ ئایا سوجدەی سەهو دەبات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر کەم و کوڕی (واتە:نقص) لەنوێژ ڕوویدا ئەم سێ حالەتەیە:

یەکەم: ئەگەر واجبی تەرک کرد، لەم حالەتە واجبە سوجدەی سەهو بۆ تەرک کردنی واجبەکان ببردرێت، ئەگەر واجبی تەرک کرد ئەم سێ ئەگەرەی هەیە:

(١)ئەگەر بیری کەوتەوە پێش ئەوەی لەو واجبە نقل بێت و جوولە بکات بۆ ڕوکنێکی تر، لەم حالەتە واجبەکە دەکات و هیچی لەسەر نییە.

(٢)ئەگەر بیری کەوتەوە پێش ئەوەی لەو واجبە نقل بێت بۆ ڕوکنێکی تر، لەم حالەتە دەگەڕێتەوە واجبەکە دەکات و نوێژی تەواو دەکات، پاشان سەلام دەداتەوە و دوو سوجدەی سەهو دوای سەلام دانەوە دەبات.

(٣)ئەگەر بیری کەوتەوە دوای ئەوەی لەو واجبە نقل بووە بۆ ڕوکنێکی تر، لەم حالەتە ناگەڕێتەوە بۆ واجبەکە، نوێژی تەواو دەکات پاشان دوو سوجدەی سەهو دەبات پێش سەلام دانەوە.

دووەم: ئەگەر ڕوکنی تەرک کرد، سەبارەت بە ڕوکن سوجدەی سەهو پڕی ناکاتەوە، دەڵێن تەرک کردنی ڕوکن ئەم دوو ئەگەرەی هەیە:

(١)ئەگەر تەکبیرەی ئیحرام بێت ئەوە نوێژی دروست نییە.

(٢)ئەگەر ڕوکنی تر بێت بێجگە لە تەکبیرەی ئیحرام، دەڵێین:

أ-ئەگەر ڕوکنی تەرک کرد گەیشتە ڕەکاعەتی دووەم، ئەوە ڕەکاعەتی یەکەم تەرک دەکرێت و ڕەکاتی دووەم شوێنی ڕەکاعەتی یەکەم دەگرێتەوە، پاشان نوێژ تەواو دەکەیت و دوو سوجدەی سەهو دوای سەلام دانەوە دەبەیت.

ب- ئەگەر ڕوکنی تەرک کرد نەگەیشتە ڕەکاعەتی دووەم، ئەوە واجبە لەسەری بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕوکنەی تەرکی کردووە، پاشان نوێژ تەواو دەکات سوجدەی سەهو دوای سەلام دانەوە دەبات.

ابن عبد البرِ ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن ڕکوع و سوجدە و قیام و دانیشتنی کۆتایی نوێژ هەموو ئەمانە واجبن، هەر کەسێک هەلە بکات لەمانە بیری کەوتەوە دەبێت بگەڕێتەوە و تەواوی بکات، چونکە سوجدەی سەهو پڕی ناکاتەوە). التمهيد (10/189).

سێیەم: ئەگەر سونەتی تەرک کرد، سەبارەت بە تەرک کردنی سونەتی نوێژ جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان:

(١)هەندێک زانا دەڵێن سوجدەی سەهو نابەیت، چونکە نقل نەکراوە لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سوجدەی بردبێت بۆ تەرک کردنی سونەت.

(٢)هەندێک زانای تر دەڵێن ئەگەر کەسێک عادەتی وابێت بەردەوام بێت لەسەر سونەتێک، هەلە بکات لەبیر بکات ئەو سونەتە بکات ئەوە سوجدە دەبات، ئەگەر عادەتی وابێت بەردەوام نەبێت لەسەر سونەت تەرکی بکات سوجدە نابات.

(٣)هەندێک زانای تر دەڵێن سونەتە بۆ تەرک کردنی سونەت سوجدەی سەهو ببەیت، بەڵگە:

عن اب مسعودٍ رضي اللهُ عنه قال: قال رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (إذا نسِي أحدُكم فليسجُدْ سجدَتين). رواه مسلم (570).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لای من ئەم بابەتە تەفسیلی تێدایە، ئەویش ئەوەیە ئەگەر مرۆڤ شتێک لە وتە و کردەوەی سونەت تەرک بکات بە لەبیر کردن، وە عادەتی وابێت ئەم سونەتانە بکات، ئەوە ڕێگەپێدراوە بۆی سوجدە ببات، بۆ ئەوەی ئەم کەم و کوڕی یە پر بکاتەوە کەم و کووڕی کمال نەک کەم کوڕی واجب، لەبەر عمومی وتەی: "لكلِّ سهوٍ سجدتانِ"، وفي صحيح مسلم: "إذا نسِيَ أحدُكم، فليسجدْ سجدتينِ"؛ ئەمە عامە، ئەگەر شتێکی تەرک کرد عادەتی نەبوو بیکات، ئەمەیان سونەت نییە سوجدە سەهو ببات، چونکە بە خەیالی دا نەهاتووە بیکات). الشرح الممتع (3/334).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام