سەردێری پرسیار:نوێژی جەژن کاتەکەی کەی کۆتایی دێت؟

بەرواری دانان :2020-05-25 کۆدی پرسیار:2027

پرسیار:

پرسیار: نوێژی جەژن کاتەکەی کەی کۆتایی دێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن کاتی نوێژی جەژن هەتا لادانی خۆرە لە ناوەڕاستی ئاسمان، واتە هەتا کاتی نوێژی نیوەڕۆ، بەڵگە:

عن أبي عُميرِ بنِ أنسِ بنِ مالكٍ، قال: (حدَّثني عُمومتي، من الأنصارِ من أصحابِ رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قالوا: أُغْمَي علينا هلالُ شوال، فأصبحنا صيامًا، فجاءَ ركبٌ من آخِر النهار، فشهِدوا عندَ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أنَّهم رأوُا الهلالَ بالأمس، فأمَرَهم رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أن يُفطِروا، وأنْ يَخرُجوا إلى عيدِهم من الغدِ). رواه ابن ماجه (1348)، وأحمد (5/58) (20603). صحَّح إسنادَه البيهقيُّ في (السنن الكبرى) (3/316)، وابنُ كثير في (إرشاد الفقيه) (1/203)، وقال ابن الملقِّن في (البدر المنير) (5/96): شهِد غيرُ واحد من الأئمَّة بصحة هذا الحديث. وصحَّحه الشوكاني في (السيل الجرار) (1/291)، والألباني في (صحيح سنن ابن ماجه) (1348).

ڕووی کردنە بەڵگە: ئەگەر کاتی نوێژی جەژن مابوایا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تاخیری نەدەکرد هەتا ڕۆژی دواتر.

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن کاتی نوێژی جەژن بە خۆر زەرد بوون دەست پێ دەکات هەتا خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمان لادەدات). مراتب الإجماع لاپەڕە (٣٢).

ابن رشد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن کاتەکەی هەتا لادانی خۆرە لە ناوەڕاستی ئاسمان). بداية المجتهد (1/229).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام