سەردێری پرسیار: جەژنی ڕەمەزان چەند ڕۆژە، ئایا دەتوانم لە ڕۆژی دووەم دا بەڕۆژوو بم؟

بەرواری دانان: 2020-05-26 کۆدی پرسیار: 2029

پرسیار:

پرسیار: جەژنی ڕەمەزان چەند ڕۆژە، ئایا دەتوانم لە ڕۆژی دووەم دا بەڕۆژوو بم؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن جەژنی ڕەمەزان تەنها یەک ڕۆژە، ئەویش ڕۆژی یەکەمی مانگی شەوالە، سەبارەت بەوەی بەناوبانگە لەناو خەڵک کە سێ ڕۆژە ئەمە تەنها عورفێکە لەناو خەڵک بڵاوبۆتەوە حوکمی شەرعی لەسەر دانامەزرێت.

عن أبي عُبَيدٍ مولى ابنِ أزهَرَ، قال: (شَهِدْتُ العيدَ مع عُمَرَ بن الخطَّابِ رَضِيَ اللهُ عنه فقال: هذان يومانِ نهى رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم عن صيامِهما: يومُ فِطْرِكم من صيامِكم، واليومُ الآخَرُ تأكلونَ فيه من نُسُكِكم). رواه البخاري (1990)، ومسلم (1137).

عن أبي سعيدٍ رَضِيَ اللهُ عنه قال: (نهى النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم عن صومِ يومِ الفِطرِ والنَّحرِ). رواه البخاري (1991)، ومسلم (827).

کەواتە حەڕامە ڕۆژی یەکەمی جەژنی ڕەمەزان بەڕۆژوو بیت کە دەکاتە یەکی شەوال، لەسەر ئەمە ڕۆژی دووەم دروستە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام