پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت لە مالەوە پێش نوێژی بکات ؟
وەلام // زانایان دەلێن پێش نوێژی کردنی ئافرەت لە مالەوە ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم / ئافرەت پێش نوێژی بۆ کۆمەلێک پیاو دەکات ، ئەمەیان دروست نییە .
حالەتی دووەم / ئافرەت پێش نوێژی بۆ کۆمەلێک پیاو و ژن دەکات ، ئەمەیان دروست نییە .
حالەتی سێیەم / ئافرەت پێش نوێژی بۆ کۆمەڵێک ئافرەت دەکات ، ئەمەیان دروستە .
بەلگە کە دروست نییە ئافرەت پێش نوێژی بۆ پیاو بکات :
(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ )) النساء/34 .
واتە : پیاوان مافی بەڕێوەبەرێتیان بەسەر ژنەوە هەیە و ، ........
ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئافرەت پێش نوێژی بۆ پیاو و ژن و مناڵی کوڕی کرد ، ئەوا نوێژی ئافرەت دروستە بەلام نوێژی مناڵی کوڕ و پیاو دروست نییە ، چونکە خوای گەورە پیاوی کردووە بەڕێوەبەری ئافرەت و وە نابێت ئافرەت بەڕێوەبەری پیاو بێت ، بە هیچ شێوەک دروست نییە ئافرەت ئیمام پیاو بێت لە نوێژ دا . )) الٲم ج۱ لاپەڕە ۱۹۱
(۲) عَنْ أَبِي بَكْرَةَ رضي الله عنه قَالَ : قال رَسُول اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لَنْ يُفْلِحَ قَوْمٌ وَلَّوْا أَمْرَهُمْ امْرَأَةً )). رواە البخاري (4425) .
واتە : قەومێک سەرناکەوێت ئافرەت پێشەوایان بێت .
پێش نوێژی کردنیش جۆرێکە لە جۆرەکانی پێشەوایەتی .
(۳) ئافرەت ڕێگری لێکراوە سبحان اللە بە دەنگ بلێت ئەگەر بەدوای ئیمامی پیاو نوێژ بکات ئەگەر ئیمام هەلەی کرد ، ئەی چۆن دەبێت دەنگی بەرز بکات و پێش نوێژ بۆ پیاو بکات .
(٤) ....... (...) .........
بەلگە کە دروستە ئافرەت پێش نوێژ بۆ ئافرەت بکات :
(۱) عن ٲم ورقة ٲن النبي صلی الله علیه سلم ٲمر ٲن تؤم ٲهل دارها ، رواه ٲبوداود ، و صححه ابن خزیمة .
واته : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی بە ٲم ورقە کرد کە پێش نوێژی بۆ مالی خۆی بکات .
روایەتی حاکم هاتووە دەلێت : (( وتؤم دارها في الفرائض )) واتە : پێش نوێژی بۆ مالی خۆی دەکرد لە نوێژی واجب .
هەندێک زانا دەلێن دروستە پێش نوێژی بۆ پیاویش بکات ، کە ئەمە وتەی ٲبي ثور ، و مزني ، ابن جریر الطبري ، بەلگە :
(۱) گەنجێک بانگی بۆ ٲم ورقە داوە و وە ئەویش بەدوای ٲم ورقە نوێژی کردووە .
زانایان بۆ وەلامی ئەم شوبهەیە دەلێن :
(۱) جێگیر نەبووە بانگدەر نوێژی بەدوای ٲم ورقە کرد بێت ، وە پێش نوێژی کردنی ئافرەت بۆ پیاو پێویستی بە بەلگەیە .
(۲) روایەتی دارقطني هاتووه دەفەرمووێت : (( ٲن رسول للە صلی الله علیه وسلم ٲذن ٲن یؤذن لها ، ویقام ، و تؤم نساءها )) سنن الدارقطنی (۱| ۲۷۹) ، واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕوخسەتی داوە بانگیان بۆ بدرێت وە قامەت ، وە ٲم ورقە پێش نوێژی بۆ ئافرەتەکان بکات .
لەم فەرموودەیە دەلێن بۆ ئافرەتەکان ، بەلگە کە نابێت ئافرەت بۆ پیاو بکات ، پیاوی لەگەل نەبووە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەندێک دەلێن گەنجێک بانگی بۆیان دەدا ئەویش نوێژی لەگەلیان کردووە ، بەلام ئەمەیان پێویستی بە بەلگەیە ، ......
بەلکو دەلێین فەرموودەکە پێچەوانەیە ، فەرموودەکە وادیارە گەنجەکە نوێژی دەکرد لەگەل موسلمان چونکە پیاوە ، پاشان وتەی ڕاست ئەوەیە کە پێش نوێژی ئافرەت بۆ پیاو دروست نییە .
ئەگەر نوێژەکە ئەو نوێژە بوو کە دەبێت بە دەنگ قورئانی تێدا بخوێنی ، ئایا ئافرەت بە دەنگ دەخوێنێت ؟
وەلام / بەلی بە دەنگ دەخوێنێ ، هیچی تێدا نییە ئەگەر پیاوی لە لا نەبوو )) شرح بلوغ المرام ج٤ لاپەڕە ٥٤٦
هەروەها زانایان دەلێن ئافرەت کاتێک پێش نوێژی دەکات نابێت وەک ئیمامی پیاو لە پێش بیت و بەدیار بکەوێت ، بەلکو لەناوەڕاستی ناو ڕێزی یەکەم ئافرەتان دەبێت و پێش ناکەوێت ، لەبەر ئەوە نقل کراوە لە عائشە و ٲم سلمە پێش نوێژیان کردووە بۆ ئافرەت لە ناوەڕاستی ڕیز وەستاون لەناو ڕیز .
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) ئافرەت پێش نوێژی بۆ کۆمەلێک پیاو دەکات ، ئەمەیان دروست نییە .
(۲) ئافرەت پێش نوێژی بۆ کۆمەلێک پیاو و ژن دەکات ، ئەمەیان دروست نییە .
(۳) ئافرەت پێش نوێژی بۆ کۆمەڵێک ئافرەت دەکات ، ئەمەیان دروستە .
(٤) ئافرەت کاتێک پێش نوێژی بۆ ئافرەت دەکات لەناو ڕیزی یەکەم دەوەستێت پێش ناکەوێت وەک پیاو .
(٥) ئەگەر نوێژەکە ئەو نوێژە بێت کە دەنگ بەرز دەکرێت دروستە ئەگەر پیاو لەلای نەبێت .
(٦) نوێژی پیاو بەدوای ئافرەت دروست نییە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ