سەردێری پرسیار:ئایا هاوڕێیەتی کوڕ و کچ حەڕامە؟ بەڵگە چییە؟

بەرواری دانان :2020-05-31 کۆدی پرسیار:2035

پرسیار:

پرسیار: ئایا هاوڕێیەتی کوڕ و کچ حەڕامە؟ بەڵگە چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن تێکەڵاوی ژن و پیاو حەڕامە، چونکە ھۆکاری تووش بوونە بە فیتنە و تاوان، بەڵگە:

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت: (وإذا سألتموهن متاعاً فاسألوهن من وراء حجاب ذلكم أطهر لقلوبكم وقلوبهن). [الأحزاب: ٥٣].

(٢) عن أبي هريرة قال: قال النبي صلى الله عليه وسلم: (خَيْرُ صُفُوفِ الرِّجَالِ أَوَّلُهَا وَشَرُّهَا آخِرُهَا وَخَيْرُ صُفُوفِ النِّسَاءِ آخِرُهَا وَشَرُّهَا أَوَّلُهَا). رواه مسلم (٦٦٤).

ئەمە گەورەترین بەڵگەیە بۆ حەڕامی تێکەڵاوی ژن و پیاو، چونکە پیاو چەند دوورتر بێت لە ڕیزی ئافرەتان باشترە، ئافرەتیش چەند دوورتر بێت لە ڕیزی پیاوان باشترە، ئەگەر ئەم شوێنە کە مزگەوتە و شوێنی عیبادەتە ئاوا باسکرابێت بۆ دووری لەیەکتر، ئەوە شوێنی تر لەپێشترە دروست نەبێت.

زانایان دەلێن نابێت قسە لەگەڵ ئافرەتی بێگانە بکەیت، چونکە سەر دەکێشیت بۆ فیتنە، دەبێت موسلمان خۆی لێی بپاڕێزێت ئیلا لەم دووحالەتە نەبێت:

حالەتی یەکەم: ئەگەر قسەکردنە سوودی بۆ دین هەبێت دروستە، وەک پرسیار کردن یان بانگەوازی کردن ئەگەر ترسی ئەوەی نەبێت تووشی فیتنە بێت.

حالەتی دووەم: ئەگەر سوودێکی ڕێگە پێدراوی هەبێت بۆ دونیا.

بەلام زانایان دەلێن لەم دوو حالەتەش:

(۱) دەبێت قسە بکەیت بە پێی پێویست ، نابێت درێژەی پێ بدەیت.

(۲) نابێت ئەو قسانە بکات ئاماژە بۆ خۆشەویستی بکات یان ورژاندنی ئارەزوو.

(۳) دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لە گاڵتەکردن و پێکەنین.

(٤) دەبێت دەنگی خۆیان ناسک نەکەن و کار لەیەکتر بکەن بەتایبەتی ئافرەت.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەسڵ وایە هەر شتێک هۆکار بێت بۆ فیتنە نابێت، چونکە هەر شتێک سەر بکێشیت بۆ فەساد دەبێت ڕێگری لێ بکرێت). مجموعە فتاوی (١٥/٤١٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام