سەردێری پرسیار:هەندێک ئیمام هەن بەردەوام قنوت دەخوێنن لە نوێژی بەیانی، من دەستەکانم بەرز ناکەمەوە ئایا خێرە یان تاوانە؟

بەرواری دانان :2020-06-02 کۆدی پرسیار:2037

پرسیار:

پرسیار: هەندێک ئیمام هەن بەردەوام قنوت دەخوێنن لە نوێژی بەیانی، من دەستەکانم بەرز ناکەمەوە ئایا خێرە یان تاوانە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: خوێندنەوەی قنووت بە بەردەوامی لە نوێژی بەیانی بێ هۆ پێچەوانەی سونەتە و شتێکی داهێنراوە، ئەگەر ئیمام بەردەوام بوو لەسەر خوێندنەوەی قنوت جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ئایا مٲموم دەست بەرز دەکاتەوە یان نە، دوو وتە هەیە:

یەکەم"هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نابێت دەست بەرز بکاتەوە، بەلگە:

(۱) نابێت دەستت بەرز بکەیت و شوێن ئیمام بکەویت لەسەر شتێکی داهێنراو کە پێچەوانەی سونەتە.

عبدالمحسن عباد خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ئیمام نوێژی بەیانی کرد و قنووتی خوێند دەبێت نوێژی بەدوای بکەیت، نابێت واز لە نوێژ کردن بهێنی بەدوای ئیمام لەبەر ئەوەی قنووت دەخوێنێت، بەلام نابێت دەستت بەرز بکەیت کاتێ قنووت دەخوێنێ، چونکە ئەمە قنووتە ڕێگەپێدراو نییە، بەلام دەبێت بەردەوام بێت لە گەلی و شوێنی بکەویت و بێ ئەوەی دەستت بەرز بکەیت).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دەبێت دەستت بەرز بکەیت لەگەل ئیمام نابێ پێچەوانەی ئیمام بکەیت لە بابەتی ئیجتهادی، بەلگە:

(۱) پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (ٳنما جعل الامام لیؤتم به فلا تختلفوا علیه). واتە: ئیمام بۆ ئەوە دانراوە تا شوێنی بکەویت و پێچەوانەی ئیمام مەکەن.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر لەبەر ئەمەش دەبێت مٲموم شوێن ئیمام بکەوێت لە بابەتی ئیجتیهادیدا، ئەگەر ئیمام قنووتی خوێند دەبێت مٲمومیش بخوێنێت، ئەگەر ئیمام وازی لە قنووت هێنا دەبێت ئەویش وازی لێ بهێنێت، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: "ئیمام بۆ ئەوە دانراوە تا شوێنی بکەون"، هەروەها دەفەرمووێت: "پێچەوانەی ئیمامەکانتان مەکە). مجموع الفتاوی (٢٣/١١٦).

ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەبێت شوێن ئیمام بکەوێت و دەستی بەرز بکات.

وتەی ڕاست شوێن ئیمام دەکەویت دەست بەرز دەکرێتەوە لە دوای ئیمام بۆ قنووتی نوێژی بەیانی.

بەلام وتنی ئامین لە دوای ئیمام بۆ دوعای قنووت ئەمەش دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا دەلێن دەبێت ئامین بلێت وەک دەست بەرز کردنەوە لە گەل ئیمام، بەلگە:

(۱) دەست بەرزکردن و وتنی امین هەردووکیان وەک یەک وان، نابێت پێچەوانەی ئیمام بکەیت.

دووەم: هەندێک زانا دەلێن نابێت امین بلێت، بەلگه:

(۱) ئامین وتن وەک کردەوەی رووکەش نییە کە دەست بەرز بکەیتەوە، فەرموودەکە دەفەرمووێت: "فلا تختلفوا علیە، فٳذ كبر فكبرو وٳذا ركع فاركعوا، وٳذا قال سمع الله لمن حمده فقولوا ربنا لك الحمد، وٳذا سجد فاسجدوا"، وتەی ڕاست فەرموودەکە باسی کردەوەی ڕووکەشە نەک نییەت کە نابێت پێچەوانەی ئیمام بکەیت، فەرموودەکەی نەی وتووە: "فلا تختلفوا ٳلیە".

زانایان دەلێن ئەگەر بەوردی سەیری فەرموودەکە بکەیت کردەوەی دەنگیش نزیکە لە کردەوەی ڕووکەش، چونکە باسی ئەوەی کردووە ئەگەر ئیمام وتی: "سمع لمن حمدە"، ئێوە بلێن: "ربنا لك الحمد".

ئەگەر ئیمام بەردەوام قنووت بخوێنێ لە نوێژی بەیانی ئایا شوێنی دەکەوی؟

وەلام: بەلێ شوێنی دەکەویت ئیمام ئەحمەد وتەی هەیە دەلێت: شوێن ئیمام دەکەویت لە قنووتی نوێژی بەیانی و دەبێت ئامین بلێیت لە دوای دوعای ئیمام، هەتا ئەم قنووتە داهێنراویشە لای، بەلام ئەگەر ئیمام کردی دەبێت شوێن ئیمام بکەوێت). فتح ذي الجلال والإکرام (٤/٣٨٧).

ئەگەر شوێن ئیمام بکەویت باشترە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام