سەردێری پرسیار:ئایا ئەگەر دوعا بکەیت زیاتر لە چل کەس بڵێن ئامین دوعاکە گیرا دەبێت؟

بەرواری دانان :2020-06-02 کۆدی پرسیار:2038

پرسیار:

پرسیار: ئایا ئەگەر دوعا بکەیت زیاتر لە چل کەس بڵێن ئامین دوعاکە گیرا دەبێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون ئەگەر کەسێک دوعا بکات چل کەسی تر ئامین بڵێن دوعاکە گیرا دەبێت، بەڵکو ئەوەی فەرموودە هاتووە نوێژی جەنازەیە ئەگەر چل کەس نوێژی لەسەر بکەن و دوعای بۆ بکەن خوای گەورە گیرا دەکات.

عن عَبْدِ اللهِ بْنِ عَبَّاسٍ، أَنَّهُ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، يَقُولُ: (مَا مِنْ رَجُلٍ مُسْلِمٍ يَمُوتُ، فَيَقُومُ عَلَى جَنَازَتِهِ أَرْبَعُونَ رَجُلًا، لَا يُشْرِكُونَ بِاللهِ شَيْئًا، إِلَّا شَفَّعَهُمُ اللهُ فِيهِ). رواه مسلم (948).

بەڵێ فەرموودە هاتووە خوای گەورە شەرم دەکات لەو بەندەیەی دەستەکانی بەرز دەکات بە بەتالی بنێرێتەوە و دوعاکەی قبول نەکات، بەڵام تایبەت کردن بە چل کەس و گوتنی ئامین هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام