سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن لەگەڵ مسجد الحرام لە تەلەفزیۆن ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:204

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەتوانى نوێژ بە جەماعەت بكەى لەگەڵ مسجد الحرام لە تەلەفزیوێنەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت نوێژ بە دوای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بکەیت وە دەلێن نوێژ دروست نییە چونکە :

(۱) مەبەست لە جماعەت کۆبوونەوەیە ، ئەگەر بلێیت دروستە ئەمە پێچەوانەی جماعەتە .

(۲) ڕێزەکانی نوێژ دەبێت پێکەوە بن .

(۳) ئەگەر بلێی دروستە دەرگای تەمبەلی و وازهێنان لە نوێژی جماعەت دەبێتەوە .

(٤) زانایان دەلێن ئەگەر دراوسێی مزگەوت بیت لەمالی خۆت ناتوانی نوێژ بەدوای ئیمام بکەیت کە گوێت لێ دەبێت ، ئەی چۆن دەبێت بەدوای تەلەفزیۆن بکەیت ؟ ! بەلکو دەلێن ئەگەر لە دەرەوەی مزگەوت بیت نوێژی دروست نییە ئەگەر ڕێزەکان پێکەوە نەبن ، ئەچۆن دەبێت لەماڵ شوێن تەلەفزیۆن بکەویت ؟!

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە نوێژ بکەیت لە دوای موزیع یان تەلەفزیون شوێن ئیمام بکەویت کە گوێت لێ دەبێت ، چونکە نوێژی جەماعەت دەبێت خەلک کۆببێتەوە ، ئەگەر لەدەرەوەی مزگەوت بیت ڕێزەکانی نوێژ پێکەوە نەبن نوێژی دروست نییە ئەگەر گوێی لە تکبیر و سمع اللە لمن حمدە و قورئانی خوێندنی ئیمامیش بێت ، چونکە جماعەت مشتقەکەی جەمعە دەبێت کۆببنەوە ، پاشان ئەمە بۆ خەلک دەبێتە تەمبەلی بۆ نوێژی جماعەت چونکە دەلێت من نوێژ لە مال لە گەل تەلەفزیون دەکەم وە گەیشتم بە جماعەت پێویست ناکات بچم بۆ نوێژی جماعەت لە مزگەوت . ))

هەروەها ابن عثیمین دەفەرمووێت : (( ناببێت شوێن ئیمام بکەویت و نوێژی لەگەل بکەیت لە ڕادیو و تەلەفزیون ، چونکە مەبەست لە جماعەت کۆبوونەوە ، دەبێت ئیلا کۆ ببنەوە لە یەک شوێن یان ڕیزەکان پێکەوە بن ، نابێت نوێژی بەهۆی ئەم دووانە بکەیت چونکە ئەم مەبەستەی نەهاتۆتە دی ، ئەگەر بلێین دروستە هەموو کەسێک لە مالی خۆی نوێژ دەکات ، هەروەها جومعەش ، ئەمە نەفی جومعە و جەماعەت دەکات ، کەواتە لەسەر ئەوە نابێت بۆ ئافرەتان و بێجگە لە ئافرەتان نوێژ بکەن بەدوای موزیع و تەلەفزیۆن . )) مجموعة فتاوی ابن عثیمین ج۱٥ لاپەڕە ۲۱۳

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( نابێت بۆ پیاو و ژن و لاواز و بەهێز نوێژ بکەن لە مالەوە بە تەنیا یان جەماعەت بەهۆی ئیمام مزگەوت کە گوێیان لە دەنگی دەبێت ، جا چ نوێژی واجب بێت یان سونەت ، وە جومعە بێت یان بێجگە لە جومعە ، وە مالەکانیان لە پاش ئیمام بێت یان پێش ئیمام بێت ، ......)) اللجنة الدائمة ج۹ لاپەڕە ۲۱٨

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام