سەردێری پرسیار:ڕوونکردنەوەتان چییە لەسەر ئەم وەلامە: (حوڪمۍ ووتنۍ: ئەۍ دایە ، ئەۍ باوڪە لە ڪاتۍ هەڵسان یاخود دانیشتن؟

بەرواری دانان :2020-06-05 کۆدی پرسیار:2040

پرسیار:

پرسیار: ڕوونکردنەوەتان چییە لەسەر ئەم وەلامە: (حوڪمۍ ووتنۍ: ئەۍ دایە ، ئەۍ باوڪە لە ڪاتۍ هەڵسان یاخود دانیشتن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ووتنۍ هەندێڪ لە خەڵڪی: "ئەۍ دایە، ئەۍ باوڪە" لە ڪاتۍ هەڵسان یاخود دانیشتن دروست نیە، چونڪە بانگڪردنی ڪەسی غائیبە ڪە لەو شوێنە نیە، یاخود مردووە بۆ ئەوەی یارمەتۍ بدات بۆ ڪارێڪ، وە ئەو بیروباوەڕە شیرڪە، بۆیە ئەوەۍ واجبە ڪە ئەم دەستەواژەیە واز لێ بهێنرێت بۆ پاراستنۍ تەوحید، وە دورڪەوتنەوە لە شیرڪ و هۆڪارەڪانۍ شیرڪ.

سەرچاوە: [اللجنة الدائمة(26/362)].)؟

وەڵام: زانایان دەڵێن هەموو بانگکردنی کەسی غائب بە شیرک حساب ناکرێت، بەڵکو حوکمەکە دەگۆڕدرێت بەگوێرەی مەبەستەکەی بۆچی بانگی کەسی غائیبی کردووە، ئەگەر چی بانگکردن لە ئەسڵدا بۆ داواکردنە بەڵام مانای تریش هەلدەگرێت بەگوێرەی سیاقەکە ماناکەی دەگۆڕدرێت.

سەبارەت بە بانگ کردنی ڕێگری کراو ئەوەیە ئەم دوو مەرجەی تێدابێت:

(١) دەبێت بانگ کردنەکە ڕاستی بێت نەک مەجازی.

(٢) دەبێت مەبەستی داواکردنی ھەبێت لەو شتە یان لەو کەسە، وە لە توانای کەسیشدا نییە تەنھا خوا نەبێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام