پرسیار: حوکمی قورئان دانان لەژێر سەرینی مناڵ، یان چەقۆ؟
وەڵام: زانایان دەلێن نابێت قورئان لەژێر سەرینی منداڵ دابنێی لەبەر جنۆکە یان هەر بیروباوەڕێکی تری پوچ، چونکە:
(۱) بێ رێزی بەرامبەر قورئانی تێدایە.
(۲) دانان قورئان لە ژێر سەرینی منال هیچ سودی نی یە.
(۳) ئەوەی سونەت بێت ئەمەیە بەسەری بخوێنی وەك پێغەمبەر درودو سەلامی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت: (أعیذكما بكلمات الله التامة من كل شیطان وهامە ومن كل عین لامە).
ابن باز ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروست نی یە قورئان لە ژێر سەرینی مناڵ دابنرێت بێجگە لە منالیش دروست نی یە، چونكە بەكەم دانانی قورئان تێدایە). فتاوی ابن باز.
عبدالكریم خضير خوا بيپارێزێت دەفەرمووێت: (دروست نی یە و گومانی تیدا نی یە كە قورئان دانانە ژێر سەرینی مناڵ بێ رێزی یە بەرامبەر بە قورئان هەروەها قورئان هەلواسین بەمنالەوە ئەویش هەمان شتە).
چەقۆ یان هەر شتێکی تر ئەگەر لەژێر سەرینی مناڵ دابنێیت بیروباوەڕێکی پوچی لەگەڵ بێت دروست نییە.