پرسیار: ئایا استعاذة پێش قورئان خوێندنەوە دەگوترێ یان دوای قورئان خوێندنەوە؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون استعاذة سونەتە بخوێندرێ سەرەتای قورئان خوێندنەوە، واتە پێش قورئان خوێندنەوە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە، بەڵگە:
(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ) [النحل: 98].
واتە: ئەگەر ویستت قورئان خوێنیتەوە پەنا بگرە بەخوا لە شەیتانی ڕەجم کراو.
ڕووی کردنە بەڵگە: قرأت، واتە ئەگەر ویستت قورئان بخوێنی.
(٢)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم استعاذەی خوێندووە پێش قورئان خوێندنەوە نەک دوای قورئان خوێندنەوە.
(٣)استعاذە بۆ ئەوەیە هەتا وەسواسی شەیتان لابدات، مرۆڤ پێویستی بە لادانی وەسواس هەیە پێش قورئان خوێندنەوە.